سویدییەکان لەجاران کەمتر کۆندۆم بەکاردێنن
دیاردەیەک کە پێشتر بەربڵاو بوو، دیاردەی بەکارهێنانی کۆندۆم کەم بۆتەوە.
بەپێی پێوەری ساڵانەی ڕێکخراوی گشتی بۆ هۆشداریی تایبەت بە سێکس (RFSU) سویدییەکان لەجاران کەمتر کۆندۆم، واتا کەرەستەی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی هاوپەیوەست بە سێکس و بەرگر لە دووگیانی، بەکار دەهێنن و چیتر خەڵکی پێیان عەیب نییە کۆندۆم بەکار نەهێنن.
یەکێک لەو زانیارییە سەرنجڕاکێشانەی لە پێوانەی ئەمساڵدا هاتووە ئەوەیە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی پرسیاریان لێکراوە ڕایان وایە کە ئەو کەسەی لە کاتی سێکسدا دەستپێشخەریی دەکات بۆ بەکارهێنانی کۆندۆم نیشانەی تێگەشتن و هەستکردنی ئەو کەسانەیە بە بەرپرسیارێتی هەروەها خەمخۆرییە بۆ کەسی بەرامبەر، کەچی ئەو کەسانەی کە ئەو تێڕوانینەیان هەیە کاتێک خۆیان کۆندۆم بەکار دەهێنن خۆیان
وەک کەسی پێگەییو و بەرپرس نابینن، ئەویش بەهۆی شەرم و نادڵنیایی لەوەی کە ئاخۆ کەسی بەرامبەر دەستپێشخەرییەکە بۆ بەکارهێنانی کۆندۆم چۆن وەردەگرێت.
درێژەی هەواڵ
بهروار: 25/05/2016
2548 جار خوێندراوهتهوه
|