ترین
+ موهیمترین شت كه له‌م وڵاته‌دا زۆر دابه‌زیوه سیعری نه‌وت نییه، ئه‌خلاقه.
+ زه‌عیفترین شت كه كوردی به‌م رۆژه گه‌یاند هه‌ستی نیشتمانی نییه ، زاكیره‌یه.
+ داماوترین زه‌لام كه زوو شانی ئارداویی ئه‌بێ ئاشه‌وان نییه، رۆشنبیری حیزبه.
+ گه‌رمترین شوێنی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌تاوی ده‌شتی دسكه‌ره نییه، بازاڕی بێبارییه.
+ خۆشترین مه‌كر مه‌كری كچه‌عازه‌ب نییه، خیشی مه‌سئولی سیاسییه.
+ ته‌مومژاویترین ناوچه سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نییه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه.
+ گرنگترین بۆنه‌ی 21/5 رووخانی كۆمۆنه‌ی پاریس نییه، شه‌وی به‌راته.
+ خواروخێچترین ته‌ختیت ته‌ختیتی دڵی نه‌خۆش نییه، ته‌ختیتی حكومه‌ته.
+ بێ سه‌روبه‌رترین جێگا ژێر پرده‌كه نییه، سیستمی نێوده‌وڵه‌تییه.
+ خه‌ته‌رترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مناڵ داعش نییه، ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه سیاسیانه‌ی خۆمانن.
نەوا
به‌روار: 24/05/2016
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|