کامیرۆن دەڵێ تورکیا دەبێ بیخولێنێتەوە تا ساڵی 3000
دیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند “رەنگە توركیا لەساڵی 3000دا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا”. 
ئاوێنە: ماڵپەری حوریەت دەیلی نیوز بڵاویكردەوە كە دیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندوە “رەنگە توركیا لەساڵی 3000دا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا، بەڵام ئەو كاتەش ئەوان ڤیتۆی خۆیان لەسەر بڕیارێكی لەو شێوەیە بەكاردەهێنن”.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راشیدەگەیەنێت “چەندین دەیەی دیكەش توركیا نابێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا”.
ئەو جەغت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە “توركیا لەساڵی1987دا داوای پێشكەش كردوە بۆ بەئەندامبون لەیەكێتی ئەوروپا”.
دەشڵێ‌ “ئەگەر بەم ڕێژەیەی ئێستا پێشكەوتن بەدەستبهێنن، رەنگە لەساڵی 3000دا ببنە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا”

ئاوێنە
به‌روار:  23/05/2016
747   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   308
کۆی سه‌ردان:   29253566