گەنجێکی چیلی دوو شێر دەکوژێ


خەندان-

گەنجێکی خەڵکی چیلی بەبێ جلوبەرگ دەکەوێتە نێو پەرژینێکی ناو باخچەی ئاژەڵانەوەو بۆ بێ چانسی پیاوەکەش دەکەوێتە نێو قەفەسی شێرەکانەوە، بەلام دوای کوشتتنی دوو شێر ئینجا رزگاری دەبێت.
 
پۆلیسی شاری سانتیاگۆ ڕایگەیاند کە بۆ ڕزگارکردنی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە کەوتبووە قەفەسی شێرەکانەوە ناچار بوون تەقە لە دوو شێر بکەن و بیکوژن بۆ ئەوەی کوڕەکە لە مردنم رزگاربکەن.
 
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چیلی، ئەو پیاوە کە ناوی "لویس فێرێرا ڕۆمان"ە، دوای ئەو ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە، بەڵام باری تەندروستی جێگیر نییە.

چەند شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کوڕە گەنجە، جلوبەرگی لەبەرخۆی داکەندووەو دواتر خۆی هەڵداوەتە نێو پەرژینەکەوە.
 
لەگەڵ ئەوەی دەکەوێتە ناو قەفەسەکەوە، شێرەکان لەدەوری کۆدەبنەوەو دەستدەکەن بە "یاریکردن" لەگەڵیدا.
 
دوای چەند خولەکێک پاسەوانی باخچەکە هێرش دەکاتەسەر شێرەکان و چەند گوللـەیەکیان پێوەدەنێت، ئەلیخاندرۆ مۆنتالیای بەرپرسی ئەو باخچەی ئاژەڵانە ڕایگەیاند کە ئەو کوڕە وەکو گەشتیار هاتووەتە باخچەکەوەو پارەی بلیتیشی داوە.
 
سینسیا ڤازکوێز، شایەتحاڵێکی ڕووداوەکەیە بە ڕادیۆی Bio Bio راگەیاندووە کە کاردانەوەی پاسەوانانی باخچەکە خێرانەبووەو لەسەرەتادا شێرەکان هێرشیان نەکردووەتەسەر کوڕەکە، ئەو کچە ئاماژەش بەوە دەکات کە لەکاتی خۆهەڵدانیدا چەند شتێکی لەبارەی "مەسیح"-وە وتووە.
 
 باوکی کوڕەکەش لەکاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵیدا بووە، بە کەناڵی Chilevision وت: "هەموو ئامادەبووان دەستیان باهاوارکردن کرد کاتێک ئەو خۆی هەڵدا".
 
بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێکی تر، ئەو کوڕە لەکاتی خۆهەڵدانیدا دوعای ئاینی وتووە، میدیاکانی چیلیش هۆکاری ئاینی بەهۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەزانن، ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە لە ئێستادا مەترسی مردن لەسەر لویس نەماوەو تەندروستی جێگیرە.

به‌روار:  23/05/2016
1083   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   528
کۆی سه‌ردان:   29261637