وەفدی ئەمریکا لە كۆبانێ یە بۆ ڕزگارکردنی ڕەققە
خه‌ندان، دانا ره‌زگه‌یی
به‌رپرسه باڵاكانی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی‌و سیاسی ئه‌مریكا، له‌رۆژئاوای كوردستانه‌وه تاوتوێی پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌یان له‌گه‌ڵ كورددا كردووه، به‌ڵێنیشدراوه بڕی هاوكارییه‌كانیان بۆ شه‌ڕڤانان زیادبكه‌ن، له‌رووی راهێنان‌و پێدانی چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، باڵاترین فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری وڵاته‌كه‌ی له‌نێویاندا بۆ یه‌كه‌مجار نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد‌و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌شه‌ڕی دژ به‌داعش.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری باراك ئۆباما له‌هاوپه‌یمانێتی دژ به‌داعش‌و وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، پێكهاته‌ی ئه‌و وه‌فده بوون كه به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هه‌ولێره‌وه چوونه‌ته كانتۆنی كۆبانێ له‌رۆژئاوا. ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار بۆ خه‌ندان.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر موسلیم، هاوسه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ‌و رێدور خه‌لیل، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)و چه‌ند به‌رپرسێكی تری سه‌ربازی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه پێشوازییان لێكراوه، دواتر گفتوگۆیان كردووه.
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده سیاسی‌و سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه كه چڕكراونه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد‌و چه‌كداره نێوخۆییه‌كاندا، به‌ئامانجی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زیاتری داعش.
رێدور خه‌لیل، وته‌بێژی یه‌په‌گه كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا، بۆ خه‌ندان ئاشكرایكرد، گفتوگۆكانیان "تایبه‌ت بوو بۆ زیاتر هاوكاری سه‌ربازی‌و ئازادكردنی شاری ره‌ققه"
له‌پاڵ گفتوگۆی زیادكردنی هاوكارییه سه‌ربازیه‌كان بۆ هێزه كوردیه‌كان‌و چه‌كدارانی میانڕه‌وی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌فدی ئه‌مریكا بووه له‌رۆژئاوای كوردستان.
ره‌ققه پاریزگایه‌كی سوریایه‌و له‌ساڵی 2013وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه‌و به‌پایته‌ختی گروپه‌كه داده‌نرێت له‌و وڵاته، به‌وته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش باری نائاسایی تێدا راگه‌یاندراوه له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان له‌كانتۆنی كۆبانێ كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری گفتوگۆكانی وه‌فدی ئه‌مریكا بووه، ده‌ڵێت باسی شه‌ڕی ره‌ققه‌و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و شه‌ڕه كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زیادكردنی راهێنه‌رانی سه‌ربازی له 150 كه‌سه‌وه بۆ 300 راهێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و سوریای دیموكرات ئاماده‌بكرێن بۆ شه‌ڕی ره‌ققه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ده‌ستبكرێت به‌ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ كۆبانێ.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی شه‌ڕڤانانی كورده‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری لایه‌ن‌و هۆزه‌كانی تری سوریای له‌خۆ گرتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو سایتی (CNN) بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مریكا تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ته‌رخانكردووه بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه عیراقییه‌كان‌و شه‌ڕكه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنیان بۆ شه‌ڕ، بڕیاریشه 250 سه‌ربازی تر بۆ سوریا ڕه‌وانه بكات.
ئاڵدار خه‌لیل، ده‌سته‌ی رێڤه‌به‌ری گشتی ته‌ڤده‌م –له په‌یه‌ده‌و ژماره‌یه‌ك پارتی رۆژئاوا پێكدێت- له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكاوه به‌خه‌ندان راگه‌یاند، هاوپه‌یمانان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره سه‌یری هێزه‌كانی ئه‌وانیان كردووه‌و پێیانوتوون، باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وان هه‌یه بۆ ئازادكردنی ره‌ققه.
وتیشی "پێشتر ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌كگۆك دانیشتین، ئه‌و سه‌ردانه‌ش بۆ زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه بووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه دامانناوه".
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، 30/1ی ئه‌مساڵ سه‌ردانی كۆبانێی كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان له‌رۆژئاوای كوردستان، برشیار وایه سه‌ردانی تریش بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌و وه‌فدانه‌دا وه‌فدی سیاسی سه‌ردانی رۆژئاوا بكات.
ڤۆتێل به گه‌وره‌ترین فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا داده‌نرێت كه چووبێته سوریا، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014وه ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش ده‌ستپێكردووه.
برێت مه‌كگۆرك، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، له‌كاتێكدا وته‌بێژی داعش له تاریكی‌دا په‌یامی ده‌نگی بڵاوده‌كاته‌وه، باڵاترین فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له سوریا ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی ره‌ققه ده‌كات.
ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له كاتێكدابوو، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی، وته‌بێژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل -كه هێزه‌كه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كیه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان-، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 11 كاتژمێر له‌باكووری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) ماوه‌ته‌وه.
به‌روار: 22/05/2016
577 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|