پارتى دەستى گرتووە بەسەر ٣٠ ملیۆن دۆلارى هەڵەبجە و گەرمیاندا
پەرلەمانتارێکى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، پارتى ئامادە نیە ٣٠ ملیۆن دۆلارى گاز پرۆم خەرج بکات، کە پشکى هەڵەبجە و گەرمیانە و ئەوەش غەدرە لە سلێمانى.
عەلى حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بابەتێکى بڵاوکردووەتەوە بەناو نیشانى غەدرێکى نوێ لە سلیمانى، تیایدا هاتووە "کۆمپانیای گاز پرومی ڕوسی له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان کارده‌کات، ده‌بوو ٧٠ ملیۆن دۆلار بدات بۆ پرۆژه".
هەروەها وتى "له‌و بڕه تاوه‌کو ئێستا ٣٠ ملیۆن دۆلاری داوه، ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته ٣٠ ملیۆن دۆلاره‌که ده‌خاته بانکی کوردستانی ئه‌هلی مه‌حسوب له‌سه‌ر پارتی، ئه‌وانیش ئێستا ئاماده‌نین ئه‌م پاره سه‌رفبکه‌ن".
عەلى حەمە ساڵح دەشڵێت "تکایه چی دیکه سلێمانی له‌وه زباتر زه‌لیل مه‌که‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و کۆیه‌مان لایه، که کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان پاره‌یان بۆ ته‌رخانکردووه و پاره‌که‌ش چووه‌ته بانکی کوردستان و نه‌هاتووه‌ته ده‌ر".
دواجار ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان ڕووى دەمى دەکاتە یەکێتى و گۆڕان و دەشڵێت "بزانین کاردانەوەیان چییە"؟.
پارە و داهاتى نەوت یەکێکە لە بابەتە ناشەفافەکانى داهاتى هەرێمى کوردستان بەوتەى زۆربەى بەرپرس و پەرلەمانتارانى هەر چوار لایەنە سیاسیە سەرەکییەکەى هەرێم(یەکێتى، گۆران، یەکگرتوو، کۆمەڵ)، پارتى تۆمەتبار دەکەن بەدەستبەسەرداگرتنى کەرت و داهاتى نەوت.
نالیا
به‌روار: 22/05/2016
562 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|