حکومەتى هەرێم زیاتر لە ٨ ملیار دۆلارى نەوت و بانکەکانى لایە
ئەندامێکى لیژنەى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێم ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری نەوت و بانکەکانی لایە، بەڵام پێنەدانی ڕوبعە مووچەی کردۆتە سزادانی موچەخۆران.
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانى کوردستان لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "حکومەتی هەرێم لەکابینەی حەوت کەچەند مانگێک پێش دەستبەکاربوونی کابینەی هەشت بوو بڕی ١٢ ملیار دۆلاری لەسەرجەم بانکە حکومی و بازرگانی و ئەهلیەکان دەرهێناو تائێستا هیچ کەس نازانێ ئەو پارە چی لێکراوە".
هەروەها وتى "جگە لە فرۆشی نەوت بەبۆری لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ەوە نەوت بەسەربەخۆیی دەفرۆشن، لەگەڵ ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک دەفرۆشن و پارەکەی دیار نیەو تەنانەت پارەی پترۆدۆلارەکەشی نادەن بە کەرکوک".
وتیشى "چوار موچەی ساڵی ڕابردوویان نەداوە، لەم ساڵیش دا سێ چارەکە موچەیان داوە، لەئێستادا ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار پارەیان لایە لەپارەی دیار نەماوی نەوت و پارەی بانکەکان".
ئەو پەرلەمانتارەى کوردستان ئەوەشى ئەوەشى وتووە "پێویستە کەپەرلەمان پەکخراوە، یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ چیدی ئەم سزادانەی خەڵک بەڕوبعە مووچە قبووڵ نەکەن، خەڵکی کوردستان ئیدی ژیانی بۆ نەهێڵراوەتەوە."
دواجار ناوبراو تەحەدای سەرۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان دەکات ئەگر بڵێن وانیە.
ش.ع
نالیا
به‌روار:  22/05/2016
600   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   316
کۆی سه‌ردان:   29253094