فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکەن
ژمارهیهك فهرماندهی سهربازیی یهكێتیی سهردانی نهوشیروان مستهفایان کرد و دۆخى سیاسی و ئهمنیی ههرێمی کوردستان و ڕووداوەکانى دوزخورماتویان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ نیسان ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکیتی سەردانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، کە پێکهاتبوون مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى جەمیل هەورامى و حامیدى حاجى غالى و بەرزان ئەحمەد کوردە و محەمەد وەتمان ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى،هەروەها جەلال شێخ کەریم بریکارى وەزارەتى ناوخۆ.
بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى لەو سەردانەدا باس لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دوایین پێشهاته سیاسی و ئهمنییهكانی ههرێم و عێراق کراوە، بەتایبەت دۆخى دوزخورماتوو، کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا شەڕو پێکدادانى نێوان پێشمەرگە و چەکدارانى حەشدى شەعبى بەخۆیەوە بینى.
شەوى پێنج شەممەى ڕابردووش هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى سەردانى نەوشیروان مستەفاى کرد و بۆ ماوەى کاتژمیرێک کۆبوونەوە.
ئەوەش لەکاێتکدایە بەرەبەیانى ڕۆژى ٢٨ى نیسانى ٢٠١٦ لە دواى حەوت مانگ لە مانەوەى لە ئەوروپا، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە گەڕاییەوە بۆ کوردستان.
نالیا
بهروار: 01/05/2016
744 جار خوێندراوهتهوه
|