چۆن لەگاین ڕزگارم بوو؟

سەرکاو

دەیان جار لەو کوردستانە لەگاین ڕزگارم بووە (بروا بکەن ئەگەر گایرابێتم بێشەرم دەمووت، بەڵام بەڕێکەوت هەموو جار ڕزگارم دەبوو). ماوەیەک ماڵمان لە گەڕەکی مەجیدبەگ بوو لە سلێمانی (چونکە لاگەووادی کرێچی بووین، هەر دوو سێ ساڵە و لە گەڕەکێ بووین، تا باوکم عەرزەیەکی وەرگرت). شەڕەگەڕەکی نێوان مەجیدبەگ و کارێزەوشک بوو، لەشیوەکەی "دەباشان". من زۆر خولیای ئەو شەڕانە نەبووم، پێشتر کە لە مەڵکەندی بووین، لەنێوان مەڵکەندی سەروو و خواروو شەڕی دنیام کردبوو لەسەر تایەی ئاگری نەورۆز. شەڕکەرێکی ئازا نەبووم، فشەکەر بووم، زۆرجار ئەو فشەکردنە ڕزگاری دەکردم، چونکە سەرەڕۆ بووم و خۆم دەبردە پێشەوە، بۆیە وایانئەزانی ئازام.
ڕۆژێک لە دەباشان لەگەڵ مەجیدبەگییەکانا چوومە شەڕە گەڕەک، لەپڕ هەر ئەوەندەم زانی کە ئاوڕمدایەوە یەک مەجیدبەگی لەو ناوە نەمابوو، چواردەورم هەمووی کارێزەوشکی بوو، کەتبوومە ناوەڕاستیانەوە، نازانم چۆن. هەریەک زللە و شەق و بەردی خۆی تێئەسرەواندم. دەمێک ئەیانوت با بیبەستینەوە و شەو لەم دەشتە بەجێی بێڵین، دەمێک ئەیانوت با کە ئەسیرمان هەبوو بیگۆڕینەوە ( شەڕی ئێران عێراقە هههه). لەپڕ یەکێکیان "پێشنیاری کرد" (پەڕلەمانە ههه) وتی با بیگێین. کاکە ترسی دنیا هاتە دڵمەوە، وتم تازە فەوتام، ئیتر ناوی حیز ئەبڕی بەسەرما: بەرا گیان ئیتر بە سەرکاوە حیز بانگئەکرێم! ئیتر ناتوانم لەماڵ بچمەدەر، خێزانەکەشمان بەهۆی منەوە ئەبێ ئەو گەڕەکە جێبێڵن، ئیتر ناشتوانم لە مەکتەب خۆم دەرخەم.. لەپڕ یەکێک لە کارێزەوشکییەکان، کە لە ناوەندی "وەتەن" لەگەڵما بوو، هاتە پێشەوە و وتی کەس دەسی لێنەیا، ئەوە خزمی منە. باش بوو ئەو جارەش ئاوا لە گاین ڕزگاری کردم.
ئیتر ببڕای ببڕا نەچوومەوە بۆ شەڕە گەڕەک، وتم ئەمجارە بگیرێم ئەڵێن: هەتیو تۆ بۆ شەڕ هاتوویت یا بۆ گاندان؟!
پەیجی نووسەر
May 1, 2016
به‌روار:  07/11/2018
8932   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
K24 – هه‌ولێر: سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ سوورە لەسەر ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە. کارینا سپیریدۆنۆڤا وەک جیهادییەک بڕیار دەدات خۆی بە خ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر لە هەرێمی کوردستان کاتێک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روودەدات، زۆربەی جار پیاوان وەکو سەرچاوەی کێشەکە و ستەمکار سەیردەکرێن، بەڵام بەگوتەی سکرتێری یەکێتیی پیاوان "دۆخی پ درێژه‌ ...
ئەو دایکانەی کوڕەکانیان لە ئاکامی تووندوتێژیدا کوژراون دوێنێ ئێوارە لەگەڵ ئاشنا و کەسانی دیکەدیکەی بێگانە بە دژی شەڕ و تووندوتیژی لە خۆپیشاندانێکدا کۆبوونەوە. ئەوان دەیانەوێ کوڕ درێژه‌ ...
حه‌زو ئاره‌زوومان بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو جیاوازه‌، هه‌ندێكمان حه‌ز به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌كه‌ین و هه‌ندێكی تریشمان، ده‌مانه‌وێت ئاوه‌كه‌ زۆر سارد نه‌بێت( شیله‌تێن)، پرسیاره‌كه‌ درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی کەسێکیان دەستگیرکردووە و تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. درێژه‌ ...
ڕێبین فازیل كە گەنجێكی سلێمانییە توانی لەپاڵەوانێتی جیهان بۆ یاری كیك بۆكسینگ كە لەوڵاتی یۆنان بەڕێوەچو، مەدالیای زێڕ لەكێشی (٦٥ كگم)دا بەدەستبهێنێت‌و پاش بردنەوەی پێنج یاری ئاڵای درێژه‌ ...
رووداو - ئیستەنبوڵ خەڵکی دهۆكە و تاوانەكەی تەنیا ئەوەیە كە نێرەمووكە دەڵێت براكانی ئەشكەنجەی زۆریان داوە و ماوەی ساڵ و نیوێك لە ماڵەوە بەندیان كردووە، جارێكیش لەنێو باخێكدا لە درێژه‌ ...
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شووت، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ژنێکیش بە دەستی مێردەکەی کوژراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی درێژه‌ ...
خەندان - سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانی ئێدیرنەوە ٣ کتێب پێشنیار دەکات بۆ هەوادارانی و ئارەزوومەندانی خوێندنەوەی کتێب. لە هەژماری تایبە درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کۆیە، خالید محەمەد لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٧ ژن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کوژراون و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە. درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   181
کۆی سه‌ردان:   17395331