گۆڕان وەڵامی بەخێرهاتنەوەکەی نێچیرڤان بارزانی دەدەنەوە

بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی بەخێرهاتنەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لە نەوشیروان مستەفا دەدەنەوە و دەڵێن ئێمەش ئامادەین بۆ کۆبووەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی بەخێرهاتنەوەی نەوشیروان مستەفای کرد و ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک پارتی ئامادەی کۆبوونەوەن لەگەڵ گۆڕان.

لە بەرامبەردا یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هەڵسوڕاوی گۆڕان گوتی: "ئێمەش گفتوگۆ و کۆبوونەوەمان رەتنەکردووەتەوە و مەرجەکانمان روونە".

هەروەها شۆرش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە هەوڵەکانی نەوشیروان مستەفا لەدوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، گوتی: "نەوشیروان دار (عەسای) مووسای پێ نییە کە بەهاتنەوەی ئەو هەموو بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام کاک نەوشیروان وەکو خەسڵەتی خۆی و، وەکو هەمووشمان پەرۆشی چارەسەری ئەم  پرۆسە سیاسییە چەقبەستووەی ئێستایە". 

رۆژی پێنجشەممە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گۆڕان دوای چەندین مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕایەوە کوردستان.

ڕووداو
به‌روار:  29/04/2016
1301   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   406
کۆی سه‌ردان:   29256592