گەنجێکی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
مالمۆکورد
بە پێی ئەو هەواڵەی گەیشتۆتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گەنجێکی تەمەن بیست و سێ ساڵانی مەریوانی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
ئەو گەنجە کوردەی کە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، ناوی مەحمەد کوری وەستا برایمی چرا سازە کە لە گەرەکی مزگەوتی هەژارەی مەریوان نیشتەجێ بووە.
تا ئەم کاتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری خۆکووشتنی ئەو گەنجە لەدەست دانیە.
مەحەمەد کوری وەستا برایمی چراساز لە کاتێک دا کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، کە تەمەنی زۆر گەنجە و ئەوە پرسیار ساز دەکات، چۆن گەنجێکی لەو تەمەنە دا، بیر لە خۆکووشتن و کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆیی دەکاتەوە. بە پێی زانیاریەکان مەحەمەد کاری میکانیکی کردوە.
بەپێی هەواڵەکانی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، لە ماوەی ڕابردوو و بە تایبەت دو مانگی پێش، بە چەندین حاڵەتی خۆکووشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویان داوە، کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە گەنجانی ژێ سی ساڵ بوون.
هۆکاری زۆربەی ئەو خوکووشتنانە دەگدێتەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان ، بێکاری و مادە هۆشبەرەکان.
بڵاو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی لە زیاد بوون کردوە و ماوە ماوە خەڵک دەکاتە قوربانی، زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ناوەندە ئەمنیەکان خۆیان بەشدارن لە بڵاو بوونەوە و زۆرتر بوونی ئەو مادە هۆشبەرانە.
لە بواری کار و دەرفەتی کار کردن، رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێی ئامارەکان، لە پلەی هەرە خراپ دایە و کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ پلانێکی ئاوەدان کردنەوە و سازکردنی دەرفەتی کاری لەو بەشەی کوردستان نیە.
ئەو دوو بابەتە واتا مادە هۆشبەرەکان و بێکاری هۆکاری زۆرێک لەو خۆکووشتنان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیاری یەکەم لەو بارەوەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 29/04/2016
1040 جار خوێندراوهتهوه
|