پرسەی وەسفیە بەنی وەیس و شەهیدعەمید "سیروان شەقڵاوەیی" لە دانهاخ
بۆ/سەرجەم کوردانی تاراوگە لەهۆڵەندا 

ئاگاداری پرسە

بەناوی دۆست ولایەنگروئەندام وکادرانی سنوری هۆڵەندای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان دەدەبڕین بۆمەرگی ناوادەی  دایکی شەهیدان و ژنە ئازاوبوێرەکەی یه‌کێتیی(وەسفیە بەنی وەیس و شەهیدعەمید سیروان محمەد عبدللە ناسراو بە"سیروان شەقڵاوەیی" و هاوڕێکانی لە خورماتوو، کە گیانی پاکی خۆیان بەخشیە کوردو خاکی کوردستان، بۆ سەرفرازی وئارامی خەڵکەکەی، هەر لە تراجیدیای ئەم کارەسات ومەرگەساتەدا، کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای (ی.ن.ك) بەهاوکاری مەکتەبی شەهیدان و سه‌رجه‌م ئۆرگانەکانی(ی.ن.ك) لەهۆڵەندا بەئەرکی خۆیان دەزانن مەراسیمی پرسەی بۆ ئەم پۆلە شەهیدە بگێڕن،لە ڕۆژی  شه‌ممە ڕێکەوتی 30/04/2016 کاتژمێر(13:00تا 16:00)ی پاشنیوەرۆ  لەشاری ده‌نهاخ ،هەربە هۆی ئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌وه‌، سەری ڕێزو نەوازش بۆ مەرگی ئەم پۆلە شەهیدە دادەنەوێنین ولە یه‌زدانی مه‌زن داواکارین، گیانی پاکیان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سه‌بووری بەخانەوادە  و هه‌ڤاڵان و دۆستان و کەس و کاریان  ببەخشێت. 

 

انااللە وانالیە راجعون

 

پارکی ئۆتۆمۆبیل بێ بەرامبەرە

tijd    /   13.00-16.00

adres /Melkwegstraat 2

2516  A J  denhaag

 

 

لەگەڵ ڕێزوسوپاسدا

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هۆڵەندا

نەبەز مستەفا ئەمین

٢٦-٤-٢٠١٦

 

 

به‌روار:  29/04/2016
1354   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   573
کۆی سه‌ردان:   29229755