په‌نابه‌رێکی جەزائیری له‌ماوه‌ی 10ڕۆژ لاقەی 8 ژن دەکا
گه‌نجێکی جه‌زائیری به‌ناوی "مه‌هدی میدانی" به‌م دوایانه گه‌یشتۆته به‌ریتانیان و له‌ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ر چه‌ند خانمێکی ئه‌و وڵاته که هه‌ندێکیان له‌ڕیگه‌ی کامێرای چاودێری تۆمارکراوه .
ئه‌م گه‌نجه برسیه له‌روی سێکسیه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته به‌ریتانیا له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌ستدرێژی ده‌کات سه‌ر 8 خانمی ئه‌و وڵاته و هه‌ندێکیان ده‌ست درێژی سێکسی بووه و کچه‌کان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵ بون، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ناسنامه‌و وێنه‌کانی به‌نهێنی مانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی دوێنی سزای 10 ساڵ زیندانیکردن و دوای ئه‌وه‌ش ده‌رکردنی له‌و وڵاته ناسنامه و وێنه‌کانی تاوانباره‌که بڵاوکرایه‌وه .
"سکوتلا‌ند یارد" ئه‌و کچه‌یه له گرته ڤیدییهکه ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ده‌یه‌وێت ده‌رگای ماڵاکه‌ی بکاته‌وه مه‌هدی له‌دواوه دێت و ده‌یخات و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌سه‌ری و دواتر هه‌ڵدێت، کچه‌که گرته ڤیدیۆییه‌که له ماڵپه‌ری یوتیوب بڵاوده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری پۆلیس ده‌کات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیربکه‌ن .
میللەت پرێس
بهروار: 28/04/2016
1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|