نەوشیروان مستەفا بلیتی فڕۆکەی بۆ سلێمانی کڕی
بڕیاره به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاسۆ مه‌حمود، باژێڕوانی سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "وابڕیاره كاتژمێر شه‌ش و نیوی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی شاری له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكه‌وتووه و به ترانزێت ده‌چێـته توركیا‌و دوای كاتژمێری 12ی شه‌و ده‌گاته‌وه شاری سلێمانی"
_خشتەی هێڵی ئاسمانی عیراق سەبارەت بەو گەشتەی كە نەوشیروان مستەفا پێی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم _
سێ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت له ناو بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری له‌نده‌نه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ خه‌ندان پشتڕاستكرده‌وه و رایانگه‌یاند: "نه‌وشیروان مسته‌فا له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكه‌وتووه و به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی ده‌گاته‌وه هه‌رێمی كوردستان".سەرچاوەیەكی دیكە لە بازنەی لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە خەندانی راگەیاند، نەوشیروان مستەفا، لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عیراقەوە بەرەوە سلێمانی دەگەڕێتەوە و وابڕیارە كاتژمێر 6:15 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بگەنەوە شاری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا هەردوو كوڕەكەی ناوبراو دەگەڕێنەوە.
ئاكراشیكر كە كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەكەی نەوشیروان مستەفا بەڕێكەوتووە.
به‌پێی خشته‌ی فه‌رمی نوسینگه‌ی له‌نده‌نی هێڵی ئاسمانی عیراق، رۆژی پێنج شه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عیراقی گه‌شتێك له شاری له‌نده‌نه‌وه بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌دات.
به‌پێی خشته‌كه‌ی ئۆفیسی هێڵی ئاسمانی عیراق، فڕۆكه‌كه كاتژمێر 10:55 ده‌قیقه به كاتی له‌نده‌ن له فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن-وه ده‌رده‌چێت و كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه فڕۆكه‌كه ده‌گاته شاری سلێمانی.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هیڵی ئاسمانی عیراقی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا كاتژمێری حه‌وتی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی ده‌بێت.
خه‌ندانی په‌یوه‌ندی به ئوفیسی له‌نده‌نی هێڵی فڕۆكه‌وانی عیراقه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست نه‌بو
خەندان
به‌روار: 28/04/2016
1105 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|