پارتی چەپ لە ئامینە کاکەباوە دەکۆڵێتەوە
ئامینە کاکەباوە لەپاش ئەوەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی ڕەگەزپەرستانەی بڵاوکرد بووەوە و پاشان لایبردبوو دوو چاری لێپرسینەوە لەلایەن پارتەکەیەوە دەبێتەوە.
گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە وڵاتی سۆماڵیا گیراوەو چەند بازرگانێک تێیدا دەردەکەون و بەزمانی سۆماڵیی دەدوێن، بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەلایەن ڕێکخراوی نازیستی ناسراو بەنوردیسکا ئوونگدووم وە تێکستی سوید کە هەڵگری پەیامی نازیستی و ڕەگەزپەرستی بووە لەسەر دەنگی ئەو کەسانەیان سۆمالیایانە داناوە. هاوکات لۆگۆی تەلەفیزیۆنی سویدیان لەسەرداناوە بڵاویان کردبووەوە.
ئامینە کاکەباوە کە ئەندام پەرلەمانی سویدە لەسەر لیستی پارتی چەپ بەبێ ئەوەی لە ناوەرەۆکی ڕاستی و دروستی کەسەکان تێ بگات لەڕوانگەی تێکستە سویدییەکەوە پایامێکی ڕەخنە ئامێزی لەسەر ئەو گرتەڤیدیۆیە نووسیووەو پاشان لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردبووەوە.
درێژەی هەواڵ
بهروار: 28/04/2016
863 جار خوێندراوهتهوه
|