كچێك بۆ 10 پیاو لە رۆژێكدا
دانیشتویەكی دیر ئەلزور چەند ساڵێكە لەژێر چاودێری چەكدارانی داعش ژیان بەسەر دەبات و لە كۆتاییدا توانی هەڵبێت. ئەو هاوڵاتییە سورییە رێگەیەكی نارەحەتی بڕیوە تاكو توانیوێتی لە شاری میادینەوە بەرەو دیرئەلزور هەڵبێت. ئەو لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ تۆڕی سپوتنیكی رووسیا شێوازی ژیانی خۆی لەگەڵ داعشەكان گێڕایەوە.

بەپێی وتەی ئەو هاوڵاتییە كە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی ناوی خۆی بڵاوناكاتەوە وتی :"چەكدارانی داعش هەرگیز ئیجازەی دانیشتوانیان نادەن لە چوونە دەرەوەیان بۆناو شا دایكم بە پێدانی 200 دۆلار ئەوكات توانی لە شارەكەی بێتە دەرەوە و پێویستیشە پاش ماوەی دیاری كراو بگەڕێتەوە بۆ ناو شار".

سەبارەت بە دزیكردنی چەكدارانی داعش ئەو هەڵهاتووە وتی :" ئەوان بەردەوامن لە دزی كردن بۆ نمونە جارێكیان ئەو شۆفێرانەی نەوتیان هەڵگرتبوو یەكێكیان چی پارەیی شۆفێرەكان هەبوو لێ وەرگرتن و رای كرد بۆ عێراق". ئەو هاوڵاتییە وتیشی: "داعشەكان شێوازێك لە یاسای دینییان هێناوەتە ناوچەكە كە موسڵمانانی سوریا تا ئێستا پێی ئاشنا نەبوون". لە نمونەی ئەو كارانەی كە ئەوان بە گوناهی دەزانن بریتین لە بۆچی ریشت تاشیوە؟ بۆچی جگەرە دەكێشی؟ بۆچی شەو لە بازاڕ بویت؟ بۆچی ئەژنۆت دەركەوتووە، ئەگەر یەكێك لەم كارانە بكەیت بە یەك گولە لەناوت دەبەن. ئەو هەڵهاتووە وتیشی :"ژنان بونەتە بابەتێكی ئارزووبازی بۆ ئەوان".

ئەو هەڵهاتووە وتیشی:"چەكدارانی داعش بۆ تێركردنی ئارەزووە سێكسییەكانیان بونەتە جێگرەوەی مامۆستایانی ئایینی مزگەوتەكان و بە ئارەزووی خۆیان هاوسەرگیری دەكەن، ئەوان ئەوە بە (سێكسی جیهادی) ناو دەبەن، لەبەرئەوە ئەوان دەتوانن دەستدرێژی بكەنەسەر ژنان و بەلادەریش لەقەڵەم نادرێن و بۆ ماوەیەكی كەم دەبێتە هاوسەری". ئەو ژنانەی ئەو چەكدارانە دەیانەوێ بە زۆر دەیانگرن و ئەگەر ئەمیر حەزی لە ژن بێت خێرا دەبێتە هی خۆی و ئەگەریش ژنەكە بەرگری لە خۆی بكات، ئەو كات بە یەك گولە دەیكوژن. سعودیەكان و لیبیەكان وەك خۆیان دەڵێن (موسڵمانی راستەقینە) كچە منداڵەكان بۆ هاوسەرگیری ئامادە دەكەن بۆ چەكدارانی داعش بەشێوەیەك لە یەك رۆژدا كچی منداڵ 10 جار بووەتە ژنی 10 چەكداری داعش.

خەڵک
به‌روار:  26/04/2016
994   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   980
کۆی سه‌ردان:   29235748