پۆلیسی سوید بەگومانی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ئامادەباشیدایە
پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säkerhetspolisen) و بەشی نەتەوەی لە پۆلیسی سوید کەوتنە حاڵەتی ئامادەبەشاییەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەدەست پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) کەوتووە و سێپۆ زانیارییەکانی بەگرنگ لەقەڵەم داوە و لەبەر گرنگی و سەنگی زانیارییەکان بڕیار دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەرفراوانی دەرکردووە. لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشەکانی نەتەوەیی و نێونەتەوەی پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیس سوید و بەشێ چالاکی پۆلیس کەوتوونەتە دۆزی ئامادەباشییەوە. وتەبێژی پۆلیسی ئاسایشی سوید سیمۆن بینێرت بۆ بەبەشێ هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت ئاماژە بەو زانیاریانە دەکات کە بەدەستیان گەشتووە و وتی.
- ئێمە ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە زانیاریمان بەدەست گەشتووە و زانیارییەکان جێگەی بایخ پێدانە لەڕوانگەی پاراستینی ئاسایشی وڵاتەوە، لەبەر ئەوە پۆلیسی ئاسایشی سوید بڕیاری لێکۆڵینەوە و ئامادەباش تەواوی دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەو زانیاریانەی بەپۆلیسی ئاسایشی سوید گەشتووە تایبەت بووە بەتاوانی تیرۆرەوە لەستۆکهۆڵم و دەوروبەریدا.
درێژەی هەواڵ
بهروار: 26/04/2016
715 جار خوێندراوهتهوه
|