لە دهۆک 9 کەس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرکران
ژمارەیەک سرەۆک شارەوانى و فەرمانبەر لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستگیرکران، کە تۆمەتى گەندەڵى و خراپ بەکارهێنانى پۆست و بەهەدەردانى سامانى گشتییان خراوەتە پاڵ.

ئەمڕۆ ٢٦ى نیسانى ٢٠١٦ و لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکى لە دهۆک، ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى و فەرمانبەر و ئەندازیار لە سنوورى ئەو پارێزگایەدا دەستگیرکران.

بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست ئێن ئاڕ تى کەوتوون، ژمارەى ئەو کەسانە کە دەستگیرکراون نۆ کەسن و بەپێى ماددەکانى (۳۱٦ ، ۳۰۷ ، ۳٤۰) لە یاساى سزادانى عێراقى دەستگیرکراون.

ئەو ماددە یاسایانە بۆ دەستگیرکردنى کەسانێک بەکار دێت کە گەندەڵیان کردبێت و پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندیى تایبەت بەکار هێنابێت و سامانى گشتییان بە هەدەر دابێت.

لە دواى دەرکردنى ئەو بڕیارە، پۆلیسی پارێزگاى دهۆک ڕاستەوخۆ ئەو نۆ کەسەى دەستگیرکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەى دەستپاکیى پارێزگاى دهۆک بە پاساوى بەردەوامیى لێکۆڵینەوەکان، هیچ زانیارییەکى لەسەر ناوى کەسەکان و شوێنى کارکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.
نالیا
به‌روار:  26/04/2016
639   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   706
کۆی سه‌ردان:   29238008