عەقید شاڵاو هاوڕێکەی لیوا حسێن مەنسور شەهیدکرا
بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگە عەقید لوقمان کە بە (عەقید شاڵاو ناسراوە) شەهیدکرا.

عەقید شاڵاو فەرماندەی فەوجی دووی میکانیکی هێزەکانی پشتیوانی دوو، لە خورماتوو شەهیدکرا، ناوبراو هاوڕێ و هاوسەنگەری لیوا حسێن مەنسوور بووە.
ملازمی یەک باوان عەبدوڵڵا لێپرسراوی راگەیاندنی هێزەکانی پشتیوانی دوو، تایبەت بە خەندانی راگەیاند "لەکاتی برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەو شەڕو ئاڵۆزیەی نێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە عەقید شاڵاو خۆی دەچێت بۆ بەهاناوە چوونی بریندارەکان و بەو هۆیەوە دەکەوێتە بەر هێرشی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و پاش برینداربوونی شەهید دەبێت".

لەلایکی ترەوە  لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی چەند سەرچاوەیەک بۆ خەندان دووپاتیانکردەوە کە عەقید شاڵاو لە هێزی پشتیوانی پێشمەرگە شەهید بووە.

هەروەها هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی "عەبدوڵڵا سەعید" کە کاسبکارە شەهید بووە.
خەندان


به‌روار:  26/04/2016
644   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   304
کۆی سه‌ردان:   29256490