کۆچی دوایی خاتوو وەسفیە بەنی وەیس
ئه‌مشه‌و له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان - وارماوا هه‌ڤاڵ وه‌سفیه به‌نی وه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان گیانیله‌ده‌ستدا.
مامۆستا وه‌سفیه به‌نی وه‌یس كه‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بوو، له‌دواهه‌مین پۆستیدا له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك، ستایشی ساده‌ی و قاره‌مانیه‌تی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌كات كه‌له‌شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌خورماتوو شه‌هیدبوو .
له‌پۆسته‌كه‌یدا هه‌ڤاڵی كۆچكردو، وه‌سفیه به‌نی وه‌یس نوسیویه‌تی: " ساده‌ی و دڵسۆزی شه‌هیدی نه‌مرو قاره‌مان عه‌قید لوقمان ناسراو به‌عه‌قید ( شاڵاو ) كه دوێنێ به‌ده‌ست چه‌ته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدكرا " .
ئه‌وه‌ی كه هه‌ڤاڵ وه‌سفیه به‌نی وه‌یس پێیناسراوبوو، خه‌مخۆری كه‌سوكاری شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه‌و به‌رده‌وام دادكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختیان بووه.
پوکمیدیا
به‌روار: 26/04/2016
736 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|