ژنان دەیانووت یان بۆی بمژن یان بۆی ببڕن
نوکتە و نوقتە
ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو، هێزێک لە پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، چەند بنکەیەکیان لە ناوچەی مالوومە کردبووەوە و دەوارنشین بوون.
 هەڵبەتە ئەوان یەکەم هێزی کوردی بوون، کە هێزی پێشمەرگەیان، لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ پێک هێنابوو.

رۆژێک لەناکاو پێشمەرگەیەک لەناو یەکێک لە خێمەکاندا دووپشکێک بە چووکییەوە (کێر) دەدات و هاواری لێ هەڵدەستێت، پێشمەرگەکان لە هەموو لایەکەوە بەسەر خێمەکەیدا دادەبارن، یەکێک لە پزیشکەکان و دوو پێشمەرگەی تر بۆ بەردەستی، بە مەبەستی چارەسەر لە لای دەمێننەوە و ئەوانی دی لە چادرەکە وەدەر دەنین.

بە هەرحاڵ لە دەرەوە مقۆمقۆ دەست پێ دەکات و هەرکەسە سەرقاڵی ئەکتیڤکردنی خانە نووستووەکانی مێشکێتی، بەشکوم ئەمە خوایە (داڵ)ی حیکمەتی بەسەرەوە بنیشێتەوە و بۆچوونەکەی بە شفای کابرای زامدار بببێت، هەر لەناو ئەوانەدا چەندین پێشمەرگە لە رەگەزی مێ هەبوون ، بۆ ئەوەی نەگوترێت ژنانیش نیوەی کۆمەڵ نین و لە هەلومەرجێکی وەهادا، ناتوانن ئەسپی خۆیان تاو بدەن، بەردەوام پێشنیاریان هەڵدەڕشت.

 سەیر ئەوەبوو جگە لەو چەند کەسەی ژوورەوە ، کەس نەیدەزانی دووپشکەکە بە کوێوەی داوە.

 بەڵام پێشنیار هەر خوڕەی دەهات.. دواتر دەنگی هێزی ژنان سەرکەوت و بە گشتی دوو پیشنیاریان بۆ چارەسەری دۆخەکە هەڵبژارد ، ژنەکان بە دوو فیرقە بوون ،

فیرقەی یەکەم، بەرەو ناوەوەی خێمەکە هاواری دەکرد : تا ژەهرەکە بە ناولەشیدا بڵاوەی نەکردووە، بۆی بمژن ، فیرقەی دووەمیش دەیگووت ؛ ئەگەر ناتوانن بۆی بمژن، خێراکەن بۆی ببڕن ...

پەیجی دلێر سەلیم
هاوکاری مالمۆکورد
 13/03/2016



به‌روار:  11/05/2018
5715   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1008
کۆی سه‌ردان:   29236387