فەڕەنسا چیتر پەنابەر وەرناگرێت
سەرۆک وەزیرانی فەڕەسا ڕایگەیاند، هیچ پەناخوازێکی دیکە لە وڵاتەکەی وەرناگرێت و فەڕەنسا هەرگیز بانگێشتی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکەی نەکردووە.
مانوێل ڤاڵس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕۆژى شەممە ١٣ى شوبات لە کۆنگرەی ئاسایش لە میونخ بە ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند "فەڕەنسا سوورە لەسەر وەرگرتنی ٣٠ هەزار لە کۆی ئەو ١٦٠ هەزار پەناخواز وڵاتانی ئەوروپا بڕیاربوو لە نێوان خۆیاندا دابەشیبکەن."
ڤاڵس ئاماژەی بەوەکرد "ساڵی ڕابردوو داوای پەنابەرێتیان لە ٨٠ هەزار پەناخواز وەرگرتووە و بەهۆیەوە وڵاتەکە توشی بیری توندڕەوی و دانەمەزراندنی گەنجان بووەتەوە."
هەروەها ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی سیستەمی دابەشکردنی پەنابەران بەشێوەی یەکجارەیی ڕەتدەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی پێنجشەممە لە بروکسیل کۆنگرەیەک ئەنجامبدەن و بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسای دابەشکردنی پەناخوازان لە نێوان خۆیاندا بدەن.
ساکار سەدرەدین
ش.ع
نالیا
بهروار: 14/02/2016
1618 جار خوێندراوهتهوه
|