کوژران و بریندار بوونی پەنابەرانی سویدی بە چەقۆ
ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدی بڵاوی کردەوە ، کە دوێنێ شەممە13 ی شوبات لە کەمپێکی پەنابەران شەڕە چەقۆیەک بووە کە چوار کەسی تیا بریندار بووە.
کەمپەکە لەدەرەوەی سوێدەر هامنە و هیچ فەرمانبەرێکی تیا نییە...
لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ خەستەخانە ، بریندارێکیان مردووە و سێ بریندارەکەی تریان گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 15- 25 ساڵە.
پۆلیس کەسێکی لە کەمپەکە گرتووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکا.
د.س
مالمۆکورد
بۆ بینینی ڤیدیۆیە سەردانی پەیجی فەیسبووکمان بکەن
بهروار: 14/02/2016
2175 جار خوێندراوهتهوه
|