مووچەی هەرێم دراوە بە قەرزەکانی دانا غاز

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای لەندن بڕیاری خۆیداوە لەسەر غەرامەكردنی هەرێم بەبڕی ملیارێك و 980 ملیۆن دۆلار لەبەرژەوەندی كۆمپانیای دانا غاز، پارەكەش  دەبێت لەماوەی (٦٠) ڕۆژدا بدرێتە ئەو كۆمپانیایە دەشڵێت:"بەهاوكاری چەند شارەزایەك بەداواچونێكم بۆ كردوە، پێدەچێت هۆكاری دیار نەبونی پارەكانی هەرێم ئەوە بێت كە هەرێم پارە دۆراوەكەی دابێت و لەڕووی نایەت باسی بكات".


ئەحمەدی حاجی ڕەشید ؛ بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق؛ لە سەر هەژماری خۆی لە فیسبوك دەڵێت:"ماوەیەكە زۆرێك لە توێژەرو پەرلەمانتارو ڕاگەیاندنكارەكان عەوداڵی ئەوپارانەن،  كە هەرێم لەئەنجامی فرۆشتنی نەوت دەستی كەوتون، بەڵام هەرچەندە بۆی حیساب دەكەن بڕێك لەپارەكە دیار نیە، خراپترین سیفەتی ئەم حكومەتە ئەوەیە كە شەفافیەتی نیە و كەمترین روونكردنەوە دەدات.


دەشڵێت:" هەر كات حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات زیاتر بڕوات  بۆ دروست دەبێت، كە زانیاریەكان دروستنین و ئاوەژوو كراون ، بۆیە لەم ماوەیەدا هەندێك بەدواداچونم كرد سەبارەت بەوپارانەی كە حكومەتی هەرێم دەبێت بیدات بە كۆمپانیای دانا غاز لە ئەنجامی دۆڕاندنی ئەوسكاڵایەی، كە كۆمپانیای ناوبراو هەیبوو لەسەری ".


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەگەر هەرێم ئەو پارەیە نەدات ئەوا بە غەرامەی تەئخیری لە هەرێمی وەردەگرن و دورنیە، كە دەستبگرن بەسەر پارەی نەوتی فرۆشراودا بۆیە پێدەچێت هۆكاری دیار نەبونی پارەكانی هەرێم ئەوە بێت، كە هەرێم پارە دۆراوەكەی دابیت و لەڕووی نایەت باسی بكات  .
خەڵک
به‌روار:  14/02/2016
773   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1348
کۆی سه‌ردان:   29264999