شەجەریان هاوسەرگیری دووەمی کردووە


هونەرمەندی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدات، هاوسەری دووەمی لە ڕووی تەمەنەوە زۆر لەو هونەرمەندە بچوكترە، ئەمەش تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ناوخۆی ئێران و دەرەوەی بەخۆیەوە سەرقاڵكردوە.

شەجەریان ؛گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئێرانی؛ كە لە هونەری فارسی و ئێرانیدا زۆر بەناوبانگە و بەتایبەت لە موسیقای سوننەتی فارسیدا، بە مامۆستایەكی گەورە دێتە ئەژماركردن، لەماوەی ڕابردودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەی هاوسەری دووەمی بڵاوكرایەوە، كە لە ڕووی تەمەنەوە زۆر لەو هونەرمەندە بچوكتر دەردەكەوێت.

كتایۆن خوانساری ؛هاوسەری دووەمی محەمەد ڕەزا شەجەریان؛ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا  ئاشكرای كردوە، ئەو لە بنەماڵەیەكی ڕۆشنبیر هاتۆتە دنیاوە و لە پڕۆسەی ئەم هاوسەرگیریەدا دایكی زۆر پشتیوانی لێكردوە، ئەو كاتەی هاوسەرگیری كردوە تەنها تەمەنی بیست و شەش ساڵ بووە لە ساڵی 1994 هاوسەرگیری لەگەڵ محەمەد ڕەزا شەجەریان كردوە تەنها یەك منداڵی لێی هەیە، كە لە سالی 1997 لەدایك بووە.
 
شەجەریان ناوی تەواوی (محەمەد ڕەزا شەجەریان) لە 22 ی ئەیلولی 1940 لە شاری مەشهەدی ئێران لەدایك بووە، لە ساڵی 1962 لە لەگەڵ خاتوو (فەرخەندە گوڵ ئەفشان) هاوسەرگیری كردوە، خاوەنی چوار منداڵە بەناوەكانی (راحلە، ئەفسانە، مژگان، همایۆن) شەجەریان تا ساڵی 1972 بە نازناوی (سیاوەحش بیدكانی) ناوبانگی دەركردوە.
خەڵک
به‌روار:  14/02/2016
978   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   584
کۆی سه‌ردان:   29254922