پەنابەرانی سوید ترس و دله ڕاوکێیانە لە هەڕەشە لێکردن
لە هەوڵێکدا بۆ پەیبردن بە ڕوودانی هەر دەست درێژی کردنێکی دوژمنکارانە ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، سوید بانگەواز بۆ پەنابەران ئەکات کە خۆیان بپارێان وە شەوانە لە ماڵەکانیان دەرنەچن وە پەنجەرەکانیان دابخەن و دوای ڕێنماییەکان بکەون بۆ خۆپاراستن
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٢/٨ پولیسی سویدی ڕایگەیاند کە ١٤ کەسی توندڕەو لەگەڕەکی (نینیەس هامن) لە باکوری ستوکهولم دوای ئەوەی گومانیان لێکرا کە خەریکی نەخشە کێشانن بۆ هێرش کردنە سەر خانویەکی تایبەت بە نیشتەجێ کردنی بەنابەران
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٦/٢/١١ پێگەی (ڤۆکۆتیڤ)ی ئەمریکی وتەی کەسێکی بەناوی محمد میسری گواستەوە کە لە فەیسبووک پرسیار کرابوو چی ڕوو ئەدات ؟ محمد ئەڵێت : ئێستا پێویستە لەسەر هەموو تاکێک کە چەکێک هەڵبگرێت تاکو بەرگری لە خۆیی و ماڵ و منداڵی بکات وە بەرگری لەخۆ کردن مافێکی شەرعییە و وە لە هەموو دین و یاساکاندا هاتووە
وە میدیاکانی سوید ئەڵێن ڕەنگە هۆکارەکەی پەیوەندی هەبێت بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک توندڕەوی سویدی کەلە شەمەندەفەرێکا لەلایەن پولیسەوە دەستگیرکران کاتێک بە نیاز بوون تۆڵەی دەست درێژی کردن بۆ سەر ئافرەتێکی پولەندی بکەنەوە کە پێشترلە کەمپێک لە ستولکهولم لەلایەن چەند پەنابەرێکەوە دەست درێژی کرابووە سەری
هەروەها لە ٢٠١٦/١/٢٥ لە ئەنجامی کوشتنی کچە فەرمانبەرێک لەیەکێک لەکەمپەکانی شاری یوتوبوری لەلایەن مێرد منداڵێکەوە بە چەقۆ کوژرا
هەروەها ماوەیەک لەمەوبەر زیاتر لە ١٠٠توند ڕەوی دەمامک دار کۆبونەوەیەکیان لە ناوەندی ستوکهولم پێکهێنا بۆ هێرش کردنە سەر کەمپەکانی پەنابەران ، وە لە گرتەیەکی ڤیدیویدا کە بلاو بۆتەوە ئافرەتێکی توندڕەو جنیو و سوکایەتی توند ئاڕاستەی ژمارەیەک پنابەر ئەکات
ماوەیەکە گروپە توند ڕەوەکانی ئەوروپا هەڵوێستێکی دوند و تیژیان گرتۆتەبەر دژ بە شەپۆلی هاتنی پەنا بەران کە ساڵی ڕابردوو ڕووی لە ئەوروپاکرد وە ئەڵێن پێشوازی لەو پەنابەرانە ئەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی لە وڵاتەکانیاندا
وە بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی پەنابەران سویدی ژمارەی پەنابەران لە مانگی ٩ی ٢٠١٥ گەیشتۆتە ٨٠٩٠پەنابەر ، وەهەمان فەرمانگە ڕایگەیاند کە ژمارەی پەنابەران ٢٥ هەزاری تێپەڕاندووە وە ڕۆژانی شەپۆلی هاتنی پەنابەران بۆ سوید ١١٥٠ کەس بووە وە لەمانگی ٩ تا مانگی ١١ ی ٢٠١٥ بەردەوام بووە
وە هەمان ڕاپۆرتی ئەمریکی ئەڵێت : ژمارەی ئەوکەسانەی داوای کشانەوەی مافی پەنابەرییان کردووە لە م ساڵدا لە سوید گەیشتۆتە ٤١٦٩ پەنابەر وە لەم مانگەدا ٢٥٦٤ پەنابەر داوای گەڕانەوەیان کردووە بۆ وڵاتەکانیان بە تێکڕای ٩٩ پەنابەر لەڕۆژێکدا
ئەم ڕاپۆرتە لە پێگەی ڤۆکۆتیڤ ی ئەمریکی وەرگیراوە
حەمە زاهیر
مالمۆکورد
بهروار: 13/02/2016
1503 جار خوێندراوهتهوه
|