سەرۆكی نوێی گوتیمالا نیوەی مووچەكەی بەخشیە هەژاران

خەڵك- ئومێد حسێن

سەرۆكی گواتیمالا بڕیاریدا بە بەخشینی زیاتر لە نیوەی مووچەكەی بە هەژاران، ئەمەش وەك وەفایەك بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بە هەوادارای خۆی دابووی.

سەرۆك بەڵێنەكەی جێبەجێ‌ دەكات
جیمی مۆرالیس ؛سەرۆكی نوێی گواتیمالا؛ لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بەڵێنی دابوون كە 50%ی مووچەكەی ببەخشێت بۆ ئەنجامدانی كاری خێرخوازی.

دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا و بوونی بە سەرۆكی گواتیمالا، بڕیاریدا 60%ی مووچەكەی بداتە چەند دامەزراوەیەكی دیاریكراو، كە هەڵدەستن بە یارمەتیدانی هەژاران و لێقەوماوان، هەروەها كەنیسە و مۆزەخانە و دروستكردنی بەشەناوخۆیی و خوێندنگا لە وڵاتەكەی.

جیمی مۆرالیس، ئەكتەرێكی كۆمیدی ناسراو بوو لە وڵاتەكەی و بەمەش یەكەم بەلچیچنی كاتی هەڵبژاردنی جێبەجێ‌ كرد.

بە "هەژارترین سەرۆك" ناوی لێنرا
مۆرالیس بە دووەم سەرۆك لە وڵاتانی ئەمریكای لاتین دادەنرێت، كە مووچەكەی دەبەخشێت بۆ كاری خێرخوازی، چونكە لە ڕابردووشدا خۆسیە موخیكا ؛سەرۆكی پێشووی ئۆرۆگوای؛ هیچ مووچەیەكی وەرنەدەگرت و هەموو مووچەكەی بۆ كاری خێرخوازی بەخشیبوون بۆیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە نازناوی "هەژارترین سەرۆك"ی لێنرابوو.

خۆسیە موخیكا لەگەڵ هاوسەرەكەی لە خانوویەكی بچوكی لادێ‌ نشینیدا لە مۆنتیفیدیۆ دەژیان و باڵەخانەی كۆشكی كۆماری بۆ ئەو هەژارانە كردبووەوە، كە شوێنی نیشتەجێبوونیان نەبوو.

بەرپرسانی هەرێم چاو لەم سەركردانە دەكەن؟
كاریگەری ئەم سەرۆكانە و برشیارەكانیان لەوەدایە، كە ئێستا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت و سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەران مووچەی 5 مانگیان وەرنەگرتووە، بەڵام لەجیاتی پاداشت حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك یاسا هەمواردەكاتەوە و بە ناوی "پاشەكەوتكردنەوە" مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە و زیاتر لە نیوە كەمدەكاتەوە.

سەرەڕای ئەوەش تا ئێستا بەرپرسانی ئەم هەرێمە نەك ئامادەنین واز لە مووچەكانیان بهێنن، لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان و كۆشكە گرانبەهاكانیان نایەنە دەرەوە و لایەك لە هەژاران بكەنەوە.
  
 مالمۆکورد ڤیدیۆی سوێندخواردنی وەک سەرۆکی گواتیمالا کۆپی کردووە
https://www.facebook.com/MalmoKurd/

به‌روار:  13/02/2016
387   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   656
کۆی سه‌ردان:   29255034