پارێزه‌ره‌كه‌ی ماندێلا بۆ بینینی ئۆجه‌لان ده‌چێته توركیا
عیسا مو‌سا پارێزه‌ری نیلسۆن ماندێلا، له‌گه‌ڵ وه‌فدێك به ناوی وه‌فدی ئاشتی بۆ بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له دوورگه‌ی ئیمرالی، داوای چاوپێكه‌وتن له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیا، عیسا مو‌سا پارێزه‌ری سه‌رۆكی كۆچكردووی باشووری ئه‌فریقیا و دادوه‌ری دادگای باڵای ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وه‌فدێك كه پێكهاتوون له 11 كه‌سایه‌تی چه‌ندین وڵاتی جیاواز، له كه‌سانی پارله‌مانتار و وه‌زیره كۆنه‌كان و نووسه‌ر و ئاكادمیستهكان پێكهاتوون، ده‌چنه توركیا بۆ سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئیمرالی، به‌و ئه‌و مه‌به‌سته داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
ئه‌و وه‌فده كه خۆیان به وه‌فدی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسێنن له رۆژانی 15/16/ 17 شوبات له ئیستانبوڵ ده‌بن، ئه‌و وه‌فده رایانگه‌یاندووه ئه‌وان 17 ساڵه بۆ چاوپێكه‌وتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئیمرالی چه‌ندینجار داوایان له وه‌زارتی دادی توركیا كردووه، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مجاره‌ش ئه‌وان ئه‌م داوایه پێشكه‌شی وه‌زارتی داد و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و حزبه سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عیسا مو‌سا وته‌بێژی ئه‌و وه‌فده له نامه‌یه‌كدا بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌كر بوزداغ وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه: ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن رۆڵی خۆی له باشووری ئه‌فریقا هه‌بووه ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردیش له توركیا هه‌مان رۆڵ ببینێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه داوا ده‌كه‌ین رێگه‌مان پێبدرێت بچینه ئیمرالی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان بكه‌ین.
عیسا مو‌سا پارێزه‌ری نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكی پێشووی باشووری ئه‌فریقایه‌و چه‌ندینجار داوای چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له توركیا كردووه.
سه‌رچاوه: جمهوریه‌تی توركی
خەندان
بهروار: 13/02/2016
626 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|