نەوشیروان مستەفا سەرقاڵی گەڕانەوەی پارە دزراوەكانە؟
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆیەك لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبوەتەوە، كە نەوشیروان مستەفای ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەوروپا سەرقاڵی دۆزینەوە و بلۆككردنی پارە دزراوەكانی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئامادەنین لەسەر ئەو بابەتە قسەبكەن.

بەپێی دواین ئامارەكان نزیكەی 220 ملیار دۆلاری عیراق دزراون و لە بانكەكانی دەرەوە، بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپادا دانراون و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا حكومەت و پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر ئەو كەسانەی پارەی عیراقیان بە نایاسایی بردوەتەوە دەرەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە نەوشیروان مستەفا لە ئەوروپا لە ڕێگەی چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپاوە كار بۆ گەڕانەوەی ئەو پارانە دەكات.

پێشتر ئەشواق جاف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك) ی راگەیاند، كە لیژنەكە كار بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە دەكات و هەر كەسێكیش بەڵگەی لەسەر ئەو بابەتە هەیە بینێرێت بۆ پەرلەمانی عێراق.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی بۆچوونی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەكەوە كرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
خەڵک
به‌روار:  13/02/2016
2618   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   733
کۆی سه‌ردان:   29260419