پاش یەک سەدە تیۆرییەکەى ئەنشتاین دەسەلمێنرێت

تیۆرى لەرینەوەى شەپۆلەکان کە لە شوێن و کاتی دیاریکراودا ڕوودەدات و لە ئەنجامى کێشانى تەنەکان بۆ یەکتر ڕوودەدات بەشێکە لە تیۆری ڕێژەیی ئەلبێرت ئەنشتاین و تا ئێستا هەر بە تیۆری مابووەوە و نەسەلمێندرابوو.بەڵام توێژەران و زانایانى پەیمانگەى لیگۆ کۆلابورێشن ڕۆژی پێنجشەمە ١١ى شوباتى ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار لە تاقیگەیەکى گەورەدا توانییان تیۆرییەکە بسەلمێنن.

تاقیکردنەوەکە بریتی بوو لە بەریەککەوتنى دوو تەن بەدرێژایی چەند کیلۆمەترێک کە لە ڕێی شیکەرەوەیەکدا تیرێژەکە دابەشدەکرێت و هەمان تیشک دەگەڕێتەوە یەک خاڵ کە دەبێتە هۆی بە یەکدادانیان و پاشان ئاوێتەبوونیان لە یەک تەندا.

سەلماندنى ئەو تیۆرییە ئەوەندە بۆ زانست گرنگە کە بە گرنگییەکەى داهێنانى میکرۆسکۆبەکەى گالیلۆ پێش چوار سەد ساڵ بەراورد دەکرێت.

بەم دۆزینەوەیەش زانایان دەتوانن لەپاڵ چاودێریکردنى سادە و شەپۆلى ڕادیۆیی و تیشکى گاماوە ئێستا بە پێوانى لەرینەوەى شەپۆلەکانەوە توێژینەوەى گەردوون بکرێت و تەنانەت کاتى دروستبوونى ئەو تیشک و تەقینەوانە لە سەرچاوەى خۆیانەوە بزانرێت.

ئاوات دەوڵەت
نالیا
به‌روار:  13/02/2016
1712   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1334
کۆی سه‌ردان:   29264970