کوڕەزایەکی ماندێلا بووە موسڵمان و لە مزگەوتێک هاوسەرگیری ئەنجامدا
سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە کوڕەزایەکی نێلسۆن ماندێللا سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشوور موسوڵمان بووە و هاوکات هاوسەرگیریشی ئەنجامداوە لەسەر شێوازی هاوسەرگیری موسوڵمانان.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ماندلا ماندێللا کوڕی ماکگاسۆ ماندێلا دوو مانگ بەر لە ئێستا موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاندووە، لە ٦ی شووباتی ٢٠١٦ دا لە شارۆچکەی کەیپ لە ئەفریقا لەگەڵ ڕابیع کلارک لەسەر شێوازی موسوڵمانان هاوسەرگیری ئەنجامداوە.

لەکاتی هاوسەرگیرییەکەیدا ماندلا ماندێللا وتوویەتی ''شەرەفمەندبووم و دڵخۆشم بە هاوسەرگیریم لەگەڵ ڕابیعە کلارک. سووپاسی موسوڵمانان و خانەوادەی ڕابیعە و دایک و باوکی دەکەم کە پێشوازییان لێکردم بۆناو دڵەکانیان، هیوادارم دڵسۆزبم بۆ دایک و باوکی ڕابیعە و خانەوادەکەی و کۆمەڵگای موسوڵمانان''.

ماندلا پێشتر سێجار هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەگەڵ تاندۆ مابونا ماندێلا هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ دا لەگەڵ ئانیس گریماود هاوسەرگیری کردووەم سێ ساڵ دوای ئەوە و بەهۆی خیانەتکردنەوە لێی جیابوونەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ مبالی ماخاتینی بۆ سێیەمین جار هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ دا و لە مزگەوتێکدا لە شارۆچکەی کەیپ هاوسەرگیری لەگەڵ ڕابیعە کلارک ئەنجامداوە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە تا ئێستاش ماندلا لەگەڵ خێزانی یەکەمیدا بەتەواوی جیانەبوونەتەوە بەهۆی ناکۆکییان لەسەر دابەشکردنی سەروەت و سامان.

بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە کە سەرکردەکانی ئەفریقای باشوور نیگەرانی خۆیانیان لە موسوڵمانبوونی کوڕەزاکەی ماندێلا دەربڕیوە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە موسوڵمانبوونی ناوبراو کاریگەری لەسەر تواناکانی دەبێت لە کارەکانیدا.

کۆشش بێستانسووری
نالیا
به‌روار:  12/02/2016
485   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   791
کۆی سه‌ردان:   29262727