سوید 4 تاوانبار دەردەکا
ئەمڕۆ دادگایی سەرەتایی یۆتێبۆری (Tingsrätten) چوار کەسی بەسزایی زیندانی و دەرکرن لەوڵات حوکمدا.

پەبێی دادگاییەکە ئەو تاوانکارانە سێ پیاو و ژنێک بوون و بەڕەگەز هاوڵاتی بولگارین. ئەو تاوانکارانە هەستاون بەبازرگانیکردن بەکەسانی کەمئەندامەوە. بۆ نمونە کەسانی کەمئەندام و نابینایان ناچارکردووە بەسواڵکردن.

لەدادگاییەکەدا هاتووە کە هەتاوەکو ئێستا ئەو چوار تاوانکارە پێنج کەسی کەم ئەندامیان لەشاری یۆتێبۆری ناچارکردووە لەدەرەوە و لەسەر شەقامەکاندا سواڵ بکەن. یەکێک لەو کەمئەندامانە لەسەر کورسی چەرخدار یان عارەبانەیەو توانایی ڕۆیشتنی نییە. دوانی دیکەشیان نابینا بوون.

 سەرەڕایی نابینایی یەکێک لەو دووکەسە ناچاریانکردووە بۆ ماوەی پێنج مانگ لە نێو ئتۆمۆبیلدا بخەوێت و ژیان بەرێتە سەر. بۆیە دادگا ئەو تاوانەی وەک بازرگانیکردن بەمرۆڤ و بارمتەگرتن لەقەڵەمداوە. لەوە ڕوانگەشەوە دادگا بەم شێوە حوکمیداون.

درێژەی هەواڵ
به‌روار:  12/02/2016
1030   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   326
کۆی سه‌ردان:   29237516