نزیکتر کاک مسعود !

نزیکتر کاک مسعود !
لەناو جەرگەی قەیرانەکان و دوای ھەژانی کۆمەڵانی خەڵک بەرێز کاک مسعود بارزانی چەند بڕیارێکی گرنگی بڵاوکردنەوە. بەڵام ھەرچەندە دەی بەمو دەیھێنم ناتوانم بڕوا بەخۆم بکەم کە ئەو بڕیارانە دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە ، چونکە :
١. لە رابڕدووش چەند جارێک گوێمان لەو ھەڵوێست و بڕیارانە بووە، بەڵام بەداخەوە ھیچیان لێنەچندراوەتەوە.
٢. ئەو بەناوی سەرۆکی ھەرێمەوە ئەو بڕیارنەی داون لە کاتێکدا خۆی باش دەزانێ نە بەپێی یاسا، نە بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی و سیستمی سیاسی ئەو سەرۆکی ھەرێم نیە. راستە سەرۆکی حزبێکی گەورە و سەرکردەیەکی دیاری کوردە، بەڵام کاتێک ئەو ناڕەوا خۆی ھەر بەسەرۆک بزانێ ئێمە چۆن باوڕ بەبڕیارەکانی بکەین و چۆن بڕیارەکانی جێبەجێ دەکرێن ؟!.
ئەگەر ئەو بەراستی بوایە دەبوو ئەو بڕیارانە بەناوی سەرۆکی پارتی و بۆ ناو پارتی دەر بکردبان .
٣. ئەو باسی گێرانەوەی موڵک و سامانی گشتی دەکا کە بێگومان دەبێت بگەرێندرێنەوە، بەڵام کاتێک لە نزیکی خۆی شاری گەشتیاری سەری رەش دەبینێ داگیرکراوە، چۆن دەتوانێ چەند خانوویەک، چەند دۆنم زەویەک ، چەند ھەزار بەرمیل نەوتێک و .... لە کەسانی تر وەربگرێتەوە؟!
ئەگەر ئەو بەراستیەتی لانی کەم دەبوو ئەو شارە بدرێتەوە بە دەزگای گەشتوگوزار بۆ ئەوەی بکرێتەوە بە سەرچاوەیەکی داھاتی وڵات و کاتێکیش گەشتیاران سەردانی دەکەن ماڵەکەی کاک مسعود بارزانیش لەوێ ببینن.
سەردەم گۆڕاوە تکایە ھیچ بیانویەک بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی و فێڵکردن لە خەڵک و بە کۆیلە زانینی خەڵک نەماوە. لە جیاتی خۆڵکردنە چاوی خەڵکی فەرموون با تیماری چاوی خۆمان بکەین و راستییەکان وەکو خۆی ببینین.
پەیجی ئارێز عەبدولا

به‌روار:  12/02/2016
514   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   993
کۆی سه‌ردان:   29310677