کەشتییە جەنگییەکانی ناتۆ بۆ دەریای دەریای ئیجە ڕەوانە کران


لەسەر داوای وڵاتانی ئەندامی خۆی، پەیمانی ناتۆ بڕیاردی ناردنی كۆمەڵێك كەشتی جەنگی دا بۆ دەریای ئیجە، تا رێ لە گەشتنی پەنابەران بگرێت بە ئەوروپا.

یانس ستۆڵتنبێرگ، ئەمڕۆ پـێنجشەممە (٢٠١٦/٢/١١) سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ، پاش كۆبوونەوەیەكی وڵاتانی ناتۆ، رایگەیاند: پەیمانی ناتۆ لەسەر داوای وڵاتانی ئەڵمانیا و یۆنان و توركیا، بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجە، لە ماوەیەكی كەمدا كۆمەڵێـك كەشتی ڕەوانەی دەریای ئیجە دەكات.

ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی راگەیاند: بەهۆی ناكۆكییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، گەورەترین شەپۆلی پەنابەران روو لە ئەوروپا دەكەن، ئەوەش هەرەشەیكی جدی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دروستكردووە.

سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم هەنگاوە بۆ ڕاگرتن و گەڕاندنەوەی پەنابەران نیـیە، بەڵكو بۆ ڕێگەگرتنە لە تۆڕەكانی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە.

پەیمانی ناتۆ لە سەردەمی جەنگی سارد وەك هاوپەیمانێتییەك لە دژی یەكێتی سۆڤێت دروستكرا، لە ئێستاشدا ژمارەی ئەندامەكانی گەشتووە بە (٢٨) وڵات.
خەڵک
به‌روار:  12/02/2016
2937   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   399
کۆی سه‌ردان:   29232577