یەکیتی ئەوروپا داوا ئەکات پێشوازی لە پەنا پەران بکەن


جارێک تر کومیسیونی باڵای پەنابەرانی ئەوروپا داوای لە هەر ٢٨ وڵاتە ئەندامەکەی کرد کە پەلە بکەن لە پێشوازی کردنی پەنابەران وە شێوازێکی جێ بەجێ کردن بدۆزنەوە تاکو دابەشیان بکەن وەکو سەرکردەکانی ئەوروپا لەسەری رێککەوتبوون بەو شێوەیەی کە ٥٠٠ پەنابەر لێی سودمەندبوون 
دیمیتری ئەفراموپولوس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بروکسل ووتی : ئەمڕۆ نامەم بۆ وەزیرانی ناوخۆی ٢٨ وڵاتە ئەندامەکە ناردووە وە ناوەڕۆکەکەی ڕوون و توندە وە بیریان ئەخەینەوە کە پابەندبن بە بڕیاری دابەشکردنی پەنابەرەکان وە پێویستە بە پەلە جێ بەجێ بکرێت چونکە دۆخەکا واداوائەکات
وە لە مانگی ٩ی ڕابردوو هەر ٢٨ وڵاتەکە دوای گێرمە و کێشەیەکی زۆر ڕێکەوتن لەسەر میکانیزمی دابەش کردنەوەی ١٦٠ هەزار پەناهەندەی کە لەناو یەکێتی ئەوروپا کە گەیشتبوونە یونان و ئیتاڵیا 
وە بەپێی دوا هەڵسەنگاندنی کومیساریەکە ، میکانیزمەکە  زۆر لەسەرخۆ بەڕێوە ئەچێت لە نیشتەجێ کردنی تەنها ٢١٨ پەناهەندە لە یونان و ٢٧٩ پەناهەندەی کە لە ئیتاڵیا وە هەروەها  ئەفراموپولوس ووتی : پێویستە لەسەر (وڵاتانی ئەندام) لێپرسراوێتیەکی گەورە تر پێشان بدەن ، لەلایەکی کەوە کومیسیاری ئەوروپا پێشنیاری کرد بۆ ماوەی ساڵێک ٣٠٪ پروسەی نیشتەجێ کردن هەڵسپێرێت کە وەکو بڕیار بوو لە نەمسا بەهۆی هاتنی بە لێشاوی پەنابەران بۆ ناو خاکەکەی 

حەمە زاهیر
مالمۆکورد
به‌روار:  11/02/2016
835   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29260053