په‌رله‌مانتارێكی كورد بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید دەکا
ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانی سوید،بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سوید له‌به‌رامبه‌ر سیاسیه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ په‌رله‌مان. جه‌بار ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له فراكسیۆنی پارتی ژینگه، له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌دا ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌ی دژی كورد و خه‌ڵكی سڤیل ڕوونكردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ردۆغان و ڕژێمه‌كه‌ی به سێ جۆر تاوانبارن به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌وانیش؛ به‌هۆی كوشتن‌و زیندانكردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی سیڤیل ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن. هه‌ر له‌و یاداشته‌دا جه‌بار ئه‌مین داوای وه‌ڵامی دوو پرسیاری كردوه یه‌كه‌میان؛ ئایا حكومه‌تی سوید به‌نیازه چی بكات بۆ مه‌حكومكردنی جه‌نگی سه‌ربازیی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد، دوه‌میشیان؛ ئایا حكومه‌تی سوید ئاماده‌یه ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بدرێت به دادگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی؟. به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی سوید، ده‌بێت وه‌زیری ده‌ره‌وه له 14 ڕۆژدا ئاماده‌ی په‌رله‌مان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له گفتوگۆیه‌كی (26) خوله‌كیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 11/02/2016
780 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|