پۆلیسی هیند بزنێكی ده‌ستگیركرد
به‌تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به باخچه‌ی به‌رپرسێك، پۆلیسی ولایه‌تی چاتیسگار له هیندستان بزنێك و خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی فرانس پرێس، وته‌بێژی پۆلیسی ولایه‌ته‌ی چاتیسگار رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی بزنێك چووه‌ته نێو باخچه‌ی به‌رپرسێكی باڵای شاره‌كه‌وه و زیانێكی گه‌وره‌ی به باخچه‌كه گه‌یاندووه، بزنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، بزنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی به سپارده(كه‌فاله‌ت) ئازاد كراون و به‌تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به موڵكی تایبه‌تی دادگایی ده‌كرێت.
به‌روار: 11/02/2016
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|