نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بە فەرمی لە رووسیا کرایەوە


نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ئەمڕۆ بە مەراسیمێک کرایەوە.

قردێلەی کردنەوەی نوێنەرایەتیەکە هەریەکە لە سینەم محەمەد بەرپرسی کاری دەرەوەی ڕۆژئاوای کوردستان و فەلەکناس ئووجا پەرلەمانتاری هەردەی ئامەد بڕیان، هەردوو ئەوەیان خستەروو کە ئەم تێکەڵیەی کورد و رووسیا سەرەتای قۆناغێکی نوێیە.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرفراوان لە میوان بەشدار بوون، بەشداربووان پێکهاتبوون لە بەرپرسی دەرەوەی ڕۆژئاوای کوردستانسینەم محەمەد، پەرلەمانتاری هەدەپە فەلەکناس ئوجا، سەرۆکی پارتی لیبرال لە رووسیا فلادیمێر ڤۆلفۆڤیچ ژیەینۆڤسک، سکرتێری دووەمین کۆنسوڵگەری عێراق عەلی موورتاد بەیاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باهدا ساۆڤ سەمیۆنە ئارکایەڤیچ، سەرۆکی ئۆتۆنۆمی کلتوری فیدرالی گەلی ئۆکرانیا لە رووسیا و هەروەها وەزیری کاری دەرەوەی کۆماری گەل لە

دۆنەتسک لە ئۆکرانیا و سەرۆکی چەندین پارت و بەرپرسیاری باڵای تری وڵاتانی ڕۆژئاواو ڕۆژهاڵاتی ناوەڕاست لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون.

سینەم محەمەد لە مەراسیمەکەدا دواو دەستنیشانی کرد، بۆ مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویە، هەروەها وتی: هەموو پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا وەک کورد، عەرەب، تورکمان و سووریانی پێکەوە ئەم ڕۆژەیان درووستکرد.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  11/02/2016
323   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   979
کۆی سه‌ردان:   29235683