سودەكانی ماچكردنی سەری گوێدرێژ
مەلا عەلی كەڵەك كە وەك شارەزایەك لەبواری پزیشكی نەبەوی خۆی دەناسێنێت‌و هەمیشە باسەكانی بونەتە جێی مشتومڕ، لەنوێترین داهێنراودا باس لەسودەكانی ماچكردنی سەری گوێدرێژ دەكات. 

ئاوێنە: مەلا عەلی كەڵەك باس لەسودەكانی ماچكردنی سەری گوێدرێژ دەكات‌و دەڵێ‌ "ماچكردنی گوێدرێژ سودی بۆ مرۆڤ هەیە بەتایبەتی سودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی كە تەكەبوریان هەیە یان دەوڵەمەندەكان ‌و هەروەها سودی زۆرە بۆ بەرپرسەكان". 

دەشڵێ‌ "منی بەندە زۆر سەری گوێدرێژم ماچ كردووە‌و سودی زۆرم لێ‌ بینیوە چونكە گوێدرێژ لەلای زۆر خەڵك بێ‌ نرخە".

هەروەها مەلا عەلی كەڵەك سودەكانی تری ماچكردنی سەری گوێدرێژ دەخاتە ڕو كە بەبڕوای ئەو بۆ ئەمانە بەكەڵكە "تەكەبوریت نامێنێ‌، رەحم‌و بەزەیت زۆر دەبێ‌،  دڵ توندیت نامێنێ‌، دڵخۆش دەبی".
ئاوێنە
به‌روار:  10/02/2016
3206   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   284
کۆی سه‌ردان:   29253854