ئەمریکا دەلێ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده تیرۆریست نین و هاوکارییان دەکەین
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رانبه‌ر لێدوانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه وتبوی، ده‌بێت ئه‌مریكا یان ئێمه یان پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) وه‌كو هاوپه‌یمانی خۆی هه‌ڵببژێرێت، هاته ده‌نگ.
جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی (ناتۆ)یه و رۆڵی له شه‌ڕی دژ به تیروریستانی داعش هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵیان به‌ده‌وام ده‌بیین له شه‌ڕی دژ به تیروریستان"، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش به‌رانبه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكراتییش كێربی وتی، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و پارته رونه كه رۆلی ئه‌و پارته له شه‌ڕی دژ به داعشدا به كارا و سه‌ركه‌وتوو داده‌نێت.
كیربی دووپاتیكرد كه هه‌رچه‌نده توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه، به‌ڵام په‌یه‌ده رێكخراوێكی تیروریستی نییه و شه‌ڕڤانانی ئه‌و پارته‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی دژ به داعش به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی.
لێدوانه‌كه‌ی جۆن كێربی له كاتێكدایه كه پێشتر بریت ماگورك نوێنه‌ری باراك ئوباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی كانتۆنی كوبانێی كرد له رۆژئاوایی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیاش نه‌ڕزایی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و سه‌ردانه پیشاندا و راگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌مریكا یان ئێمه یان پارتی یه‌كیتی دیمۆكراتی (په‌یه‌ده)، وه‌كو هاوپه‌یمانی خۆی هه‌ڵببژێرێت.
خەندان
به‌روار: 10/02/2016
304 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|