لە هه‌ولێر مانگرتن به‌رده‌وامه
-
(سبەی):
گردبونه‌وه و مانگرتن دژی دواكه‌وتنی موچه و پاشه‌كه‌وتی موچه له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه و دادوه‌رانیش بایكۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێكرد و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان سیستمی نوێی موچه ره‌تده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات جیاوازی له نێوان فه‌رمانبه‌راندا نه‌كرێت و موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا دژی دواكه‌وتنی موچه‌ی پێنج مانگ و سیستمی نوێی موچه به ناوی "پاشه‌كه‌وت"، ئه‌مڕۆ سێشەممە كارمه‌ندانی پۆلیسی هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای دابینكردنی سه‌رجه‌م موچه‌كانیان كرد و ره‌خنه‌ش له‌و بڕیاره‌ی ده‌سەڵاتدارانی هه‌رێم ده‌گرن.
له‌لایه‌كی دیکەوە دادوه‌رانی هه‌ولێر، مانگرتنیان له كاره‌كانیان راگه‌یاند و ده‌ڵێن "تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، بایكۆت ناشكێنن".
هاوكات كارمه‌ندان و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبون به‌رده‌وامن له مانگرتن، ئه‌مڕۆش مامۆستایانی زانكۆ و به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆكان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، سیستمی نوێی موچه ره‌تده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات جیاوازی له نێوان فه‌رمانبه‌راندا نه‌كرێت و موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
مانگرتن و گردبونه‌وه‌كان له دژی دواكه‌وتن و بڕینی موچه‌ی فه‌رامانبه‌ران لە هەرێمی کوردستان فراوانتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش كۆكن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕینی موچه.
سبەی
به‌روار: 09/02/2016
594 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|