گیرانی 3 کەس لە سوید کە پلانی پەلاماردانی کەمپی پەنابەرانیان هەبووە

سێ کەس لەو پۆڵۆنییانەی بە گوومانی پلاندانان بۆ پەلاماردانی کامپی پەنابەران دەستگیر کراون، لە رووداوی پەلاماردانی پەنابەران لە مانگی رابوردوو لە ستۆکهۆلم بەشدار بوون.


پۆلیس بە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە سێ لەو چواردە کەسەی کە بە گوومانی پەلاماردانی کامپی پەنابەران دەستگیر کراون سەر بە گرووپە راستە تووندڕەوەکانن، ئەو گرووپانەی کە ڕۆژی 30 مانگی ڕابوردوو لە پەلاماردانی پەنابەرەکان لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵمدا بەشدار بوون. 

ئەو چواردە کەسە دوێنێ ئێوارە لە دەرەوەی کامپێکی پەنابەران لەگەڕەکی نینسهامن (Nynäshamn) لە ستۆکهۆلم  دەستگیر کران خەڵکی پۆڵۆنیان و بەنیاز بوون هێرش بەکەنە سەر کامپیەکە.

کاتێک پۆلیس ئوتومبێلەکانیانی پشکنیوە ئامێری وەک تەور و بۆری ئاسن دۆزراوەتەوە، پێشتر پۆلیس ئامادەییان هەبووە بەتایبەت کە ئەو گرووپە تووندڕەوانە لە ڕێی فەیسبووکە هانی خەڵکییان داوە و دروشمی راسیستانەیان بلاو کردۆتەوە. 

دانیێل پوول بەرپرسی گشتیی لە دامەزراوەی دژەڕاسیستی (Expo) دەڵێت، کەشێکی ڕاستڕەوی توندوتیژ نە تەنها سوید بەڵکە بۆتە دیاردەیەکی جیهانی، لە نێوان گرووپە توندڕەوەکانی سوید و پۆڵۆنیاشدا پەیوەندیی و بیروباوەڕی هاوبەشیان هەیە.

درێژەی هەواڵ

به‌روار:  09/02/2016
705   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   712
کۆی سه‌ردان:   29259989