لەبەر بێکاری خۆی سووتاند و گیانی سپارد


بەهۆی بێکاری و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی بژێووی ژیان و وەڵامنەدانەوەی لەلایەن کاربەدەستانەوە، هاوڵاتیەکی تورک ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و بەهۆیەوە ژیان لەدەستدەدات.

بەپێی هەواڵە خۆجێیەکان پاش ئەوەی هاوڵاتی ئوڵاش ئاکن تەمەن 32 ساڵان ئاکن هاوسەرگیری کردوە و باوکی منداڵێکە، لەکارەکەی دەرکرا، بەهۆی نەبوونی و بێکاری، بەمەبەستی داواکردنی هاوکاری چووەتە بەردەم شارەوانی ناوچەی موراد پاشای شاری ئەنتاڵیای تورکیا، بەڵام پاش ئەوەی داخوازیەکەی ڕەدکراوەتەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لەبەر شارەوانی موراد پاشای ئەنتاڵیا ناوبراو داوای بینینی شارەدار ئومێد ئویساڵی کردووە، بەڵام پاسەوانانی شارەداری بەبەهانەی ئەوەی ناوبراو لەوێ نیە ڕێگەی چوونە ژورەوەیان پێنەداوە، بۆیە لەبەرامبەر ڕەدکردنەوەی داخوازیەکەی هەرلەبەر شارەداری بەنزین دەکات بەخۆیدا ئاگر لەخۆی بەردەدات.

وەک لە دیمەکەدا دەردەکەوێت، گەرچی لەوکاتەدا دەوروبەران بەهانایەوە دەچن و ئاگرەکە دەکوژێننەوە، بەڵام پاش ئەوەی دەیگەیەننە نەخۆشخانەی شارەکە لەگەڵ هەموو هەوڵەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەوە شەوی ڕابردوو ئاکن ژیان لەدەست دەدات، ئەمڕۆ تەرمەکەی براوەتەوە زێدی خۆی بۆ شاری قارەمانی تورکیا و لەوێ بەخاک سپێردراوە.
ڕۆژنیوز
ڤیدیۆکە لەم لینکەدایە
https://youtu.be/pWUQe__t-qM
به‌روار:  09/02/2016
1284   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   468
کۆی سه‌ردان:   29237658