ڕۆمانی یــــاد، کچه بێ مێژووه‌که
و فلیمی (بێ که‌س)، له له‌سه‌ره‌تای تێپه‌ڕبوونی 28 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له هۆڵی دبالی له ئه‌مستردام پێشکه‌ش کرا
له یه‌کێک له چالاکیه گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی کوردانی تاراوگه له هۆڵه‌نده ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕیکه‌وتی ۷ شوبات ٢٠١٦، کات: ٢ - ٦ ی ئێواره، به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌بژێرێک له ڕۆشنبران و نوسه‌رانی هۆڵه‌ندی و کورد، له هۆڵی ڕۆشنبیری یانه‌ی دبالی له ئه‌مستردام، ڕۆژێکی تایبه‌تی چالاکی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و مێژووی سیاسی کورد له سێ به‌شدا پێشکه‌ش کرا، که باسی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی کوردی تێدا خرایه ڕوو.
به‌شی یه‌که‌م: سه‌ره‌تا له لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌زگای چاپ و په‌خشی (Nobelman)، که ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆمانی (یـــاد کچه بێ مێژووه‌که)ی (دکتۆر سه‌روه‌ر جوانرۆیی) له ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڕێز(Gerrit Brand) ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژه‌که‌شی گرته ئه‌ستۆی خۆی، به وشه‌یه‌کی کورت ده‌رباره‌ی نوسه‌ر و ڕۆمانه‌که و چۆنێتی چاپکردنی دووا، پاشان له دوو ته‌وه‌ره‌ی دیکه‌دا خاتوو (Marieke de Ridder)، چه‌ند بڕگه‌یه‌کی له ده‌قی ناو ڕۆمانه‌که خۆێنده‌وه و باسێکی کورتی پاڵه‌وان و ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆمانه‌که‌ی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، پاشان ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆیه‌ک له نێوان دکتۆر سه‌روه‌ر و خاتوو (Marcella Hart) دروست بوو، چه‌ندین چمکی شاراوه‌ی ناو ڕۆمانه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بووان ئاشکرا کرد.
نوسه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێکیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، بۆچی ڕۆمانه‌که‌ی ناو ناوه (یاد)، له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که ده‌رئه‌که‌وێت بۆچی ناوم ناوه یاد... چونکه یاد له‌سه‌رده‌مێکی تاریکی مێژووی میلله‌ته‌که‌یدا هاتۆته ناو ژیانه‌وه، ڕه‌نگ بوو.. هه‌ر ئه‌و کاته ژیان له ده‌ست بدات، ڕووداوی ناو ڕۆمانه‌که له ساڵی 1987ه‌وه، ده‌ست پێ ئه‌کات و سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نوسینی ڕۆمانه‌که به زمانی کوردی له ساڵی 1989 ه‌وه یه‌که‌م ڕه‌شنووسی له‌دایک بووه، واته پاش ساڵێک له کاره‌ساتی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال بۆته هه‌وێنی نووسینی رۆمانی (یـــاد کچه بێ مێژووه‌که).. ئه‌م ده‌ستنووسانه تا ساڵی 2007 ماونه‌ته‌وه و جارێکی دیکه نوسه‌ر سه‌رله نوێ، ده‌ستی به نوسینی پرۆژه‌که‌ی کردۆته‌وه و به 7 ساڵ واته ساڵی 2014 پاکنووسی ڕۆمانی یاد ته‌واو بووه، به‌ڵام به زمانی هۆڵه‌ندی، که ئێستا ڕۆمانێکی قه‌باره گه‌وره‌ی 316 لاپه‌ڕه‌یی لێ ده‌رچووه و ساڵی 2015 له ده‌زگای چاپ و په‌خشی (Nobelman) بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ڕووداوی ناو ڕۆمانه‌که (یـــاد کچه بێ مێژووه‌که)، سه‌ره‌تاکه‌ی له کوردستانی باشوور(عێراق)ه‌وه ده‌ست پێئه‌کات، به کوردستانی خۆرهه‌ڵات، پاشان له هۆڵه‌ندا کۆتایی دێت، باس له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوویه‌کی ڕه‌شی ڕژێمی عێراق ئه‌کات، له‌سه‌رده‌مێکدا، که خۆی ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌های به‌سه‌ر عێراقدا هه‌بووه، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر به گروپێکی تایبه‌تی وه‌ک کورد و تورکمان و که‌مایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی عێراق ئه‌نجام ئه‌دا پرۆسه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه تاقی کرده‌وه.
کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی نووسه‌ر:
* دکتۆر سەروەر مسته‌فا جوانڕۆیی ساڵی 1962 لە سلێمانی لە دایک بووە.
* دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چۆتە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەغدا.
* لە کۆتایی ساڵی 1986-1987 کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە و وەک پزیشک لە نەخۆشخانەکانی وڵات کاری کردووە.
* لە ساڵی 1989 ەوە هاتۆتە هۆڵەندە و هەمیشە لە باکوڕی هۆڵه‌ندا ژیاوە، بە زۆری لە شاری خرۆنیگن.
* لە کۆتایی ساڵی 1992 دا جارێکی دیکە، بڕوانامەی پزیشکی لە هۆڵەندە وەرگرتۆتەوە، لە زانکۆی(Rijksuniversiteit) لە شاری خرۆنیگن.
* لە ساڵی 1993 ەوە لە نەخۆشانەکانی شاری لیواردن و شارۆچکەی wagenborgen لە ڕوژهەڵاتی شاری Groningen وشارۆچکەی Zuidlaren وەک پزیشک و توێژەری لێکۆڵینەوە کاری کردووە.
* ساڵی 1998 - 2002 پسپۆڕی لە نەخۆشیە دەروونییەکاندا وەرگرتووە.
* ساڵی 2002- 2008 پسپۆڕی پزیشکی دەروونی بووە، لە بەشی تەنگەژە دەروونیەکانی نەخۆشخانەی Zuidlaren و FPA.
* لە 1 ی نۆڤەمبەری 2008 ەوە پزیشکی دەروونییە لە نەخۆشخانەی (Martini) لە شاری خرۆنیگن، بەشی نەخۆشخانە دەروونییەکان.
2- دکتۆر سەروەر مسته‌فا جوانڕۆیی باسێکی گرنگی سیاسی، به داتاشۆ له‌سه‌ر مێژووی کۆن و نوێ و سه‌د ساڵه‌ی گه‌لی کورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاوڕێکی له سه‌ر مێژووی هه‌ر 9 پرۆسه‌که‌ی جینۆسایدی ئه نفال دایه‌وه، که له مانگی شوباتی 1988 تا ئه‌یلولی 1988 له ناوچه ئازدکراوه‌کانی کوردستانی باشووردا ڕوویاندا، هه‌روه‌ها له باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و زه‌خیره‌ی زانیاری و کاره‌ساتانه، بوونه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که‌ی.
3- له بڕگه‌ی کۆتایی ڕۆژه‌که‌دا فلیمی: (بێ که‌س)، پێشکه‌شکرا، له ده‌رهێنانی (کارزان قادر)، که چیرۆکی خه‌ونی دوو منداڵی کوردی بێ باوک و دایکی له ووڵاتێکی وێران بوودا ئه‌گێڕایه‌وه، که ئه‌یانویست کۆچ بکه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریکا، فلیمه‌که به زمانی کوردی و ژێرنووسی هۆڵه‌ندی و ئینگلیز له‌سه‌ر بوو، که بوو به جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان و ڕۆژێکی پڕ له زانیاری به نرخ و به سه‌رکردنه‌وه و
یاده‌وه‌ری پڕشکۆی گه‌له‌که‌مانی پێشکه‌ش به هۆڵه‌ندیه‌کان کرد....
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی نوسه‌ر و ڕۆمانه‌که‌ی ئه‌توانن سەیری ئەم لینکی فه‌یسبوکه‌که‌ی بکەن:
https://www.facebook.com/sar.war.186?fref=ts
.
به‌روار: 09/02/2016
1045 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|