خانووەکەی عیماد ئەحمەد لە سوید بایی 670 هەزار دۆلارە


ئەم هەواڵەم بەم وێنەوە بۆ هاتووە . دەکرێت سەرمان نەسوڕمێت ، ژیانی کورد هەروابووە ، باوڕناکەم پیاوێکی دلسۆز بۆ کورد ڕۆژێک لەڕۆژان بووبێتە سەرکردە ، جوونکە رابووردمان پیمان دەلێت : گەلێک 2 هەزار ساڵ ژیر دەستەو خاوەنی قەوارەیەکی خۆی نەبووبێت . کەواتە کەسێکی دڵسۆز سەرکردایەتی ئەم گەلەی نەکردووە . یان پیاویکی تیا نەبووە خاوەنی بەهرەیەکی سەرکردەیی بووبێت ، گەر هەشبووبێت یان بەکرێگیراو بووە ، یان تا ئەو شوێنەی بەرژەوەندی هەبووە سەرکردە بووە ، لەگەڵ ئەوەشدا گیرفان دڕاو و چواردەور پەرست بووە ..
تۆ سەیر بکە ئەم ڤێلایە وەک لەهەواڵەکەدا بۆم هاتووە ، گوایە هی عیماد ئەحمەدەو لەوڵاتی سوید کڕیویەتی . لەکاتێکدا پێشمەرگە بەگیرفانی بەتاڵەوە شەڕی بۆ مان و بوون و کەرامەتی گەلێک دەکات . قسەی دواتر کە لە ویژدانی ئێوەوە دەکەوێتەوە بە قین و شاڵاوەوە دەیڕێژن بۆ ئێوەی جێدێڵم .
پەیجی لاوک کونجەرینی
به‌روار:  09/02/2016
7888   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   544
کۆی سه‌ردان:   29261529