ژنە بێژەرێکی ئێرانی دەڵێ داوای سێكسیان لێكردووم
بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلێكی ده‌نگی له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارێكی ژنی كه‌ناڵی "پرێس تیڤی" ئێرانی كه به‌رنامه‌كانی به زمانی ئینگلیزی په‌خش ده‌كات و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه داوای سێكسیان لێكردووه، هه‌ڵا ده‌نێته‌وه.
شینا شیروانی ژنه بێژه‌ری كه‌ناڵی "پرێس تیڤی"، دوای ئه‌وه‌ی له ئێران چووه ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له ماڵپه‌ڕی تویته‌ر فایلێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه، هه‌ڵای لێكه‌وتووه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیداهێنا.
له‌و فایله ده‌نگییه‌دا كه 9 خوله‌كه، یه‌كێك له به‌رپرسانی پرێس تیڤی به‌ناوی حه‌مید ره‌زا ئیمادی كه به‌رپرسی ژووری هه‌واڵی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه، به ئاشكرا داوای سێكس له شینا شیروانی ده‌كات و ده‌ڵێت، هاوكارانی دیكه‌شم هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌سته‌ی ئێوه جوان و له‌باره و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن " دوێنێ شه‌و كه رازی نه‌بوویت هیچم نه‌كرد، ته‌نیا ده‌ستم له سینگ و سكت داوه"!.
ئیمادی له‌و فایله ده‌نگیه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌و پێشكه‌شكاره ژنه ناچار بكات له‌گه‌ڵی سیكس ئه‌نجام بدات و پێیده‌ڵێت، من هه‌میشه پشتگیری تۆ ده‌كه‌م و ده‌بێت تۆش پاداشتم بده‌یته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ایران وایر"، ئیمادی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و فایله ده‌نگییه ئه‌وه‌ی به چه‌واشه‌كاری له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن لایه‌ن كه‌سیك به‌ناوی " لی جاستین هال" ئاماده‌كراوه و له‌سه‌ر تویته‌ری خاتوو شیروانی دانراوه و پێشتر ئه‌و كاره‌ی بۆ چه‌ند هاوكاری دیكه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌م وتانه‌ی ئیمادی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شینا شیروانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێرای پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگییه، رایگه‌یاندووه، نه‌ك هه‌ر به‌رپرسی ژووری هه‌واڵ، به‌ڵكوو به‌رپرسانی دیكه‌ی پرێس تیڤیش به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه لێم نزیك ببنه‌وه و داوای سێسكیان لێكردووم.
شیروانی له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌ڵێت:" سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئه‌وه‌ان كاتێك هه‌واڵم پێشكه‌ش ده‌كرد به‌رده‌وام تانه‌یان لێم ده‌دا و گیریان به جل و به‌رگم ده‌دا و ته‌نانه‌ت ده‌یانوت ژنێكی ئیسلامی نابێت ئه‌نگوستیله‌ی دیار بێت و جاری واش بووه ده‌ستیان به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا كێشاوه و برژانگه‌كانمیان ده‌ست لێداوه، بزانن ده‌ستگرده یان نا ،به‌ڵام له‌ولاوه هه‌موویان داوای سێكسیان لێ ده‌كردم و به‌رده‌وام ئازاری ره‌گه‌زییان داوم".
ئیمادی پێشتر به‌هۆی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی له زیندانییه‌كی سیاسی له زیندانی "ئێڤین" به‌ناوی " مازیار به‌هاری و بڵاو كردنه‌وه‌ی له پریس تیڤی، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌ورووپاوه خرابووه نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌مارۆیان له‌سه‌ره و مافی چوون بۆ هیچ یه‌ك له‌وڵاتانی ئه‌ورووپایی نییه و حیسابه بانكییه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
تائێستا ده‌نگ و ره‌نگی ئێران و به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی " پرێس تیڤی" به فه‌رمی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی "ایران وایر" به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوی ئه‌و كه‌ناڵه رایگه‌یاندووه، حه‌مید ره‌زا ئیمادی و په‌یام ئه‌فشار به‌رپرسی ستۆدیۆی پرێس تیڤی له كاره‌كه‌یان دوورخراونه‌ته‌وه.
أ.ن
خەندان
کلیکی ئێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە
به‌روار: 09/02/2016
1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|