"تورکیا دەبێت دەست لەتوندوتیژی هەڵبگرێ"
یوناتان لوندکڤیست سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور ماژە بەوە دەکات کە ڕەوشی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەوانان و بەتایبەت کورد لە تورکیادا زۆر خراپە.
لوندکڤیس بەهەڵوێستی تورکیا بەرامبەر کوردان دەڵێت.
- بێگوومان ئەوە ڕووداوانەی لەنێوان حکومەتی تورکیا و کورد لە ناوچە کوردییەکاندا دەگوزەرێت بێگومان کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەوانان هەیە، بەتایبەت ڕۆژنامەنووسە کوردەکان. لەبەر ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانیدا لەزۆربەی حاڵەتدا بەتیرۆریست لەقەڵەمدەدرێت و ئێمە لەوە ئاگادارین کەزۆرترین لەو ڕۆژنامەنووسانەی حکومەتی تورکیا زیندانیکردوون کوردن.
لە درێژەی وتەکانیدا یوناتان لوندکڤیشت ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتی تورکیا لەڕوانگەی ئازادییەوە لە چین و ئێران خراپترە. هاوکات تیشكی دەخاتەسەر ئەوەش کە ڕێکخراوەکەیان، حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا دەبێت فشاری زیاتر لەسەر تورکیا بەکاربهێنن بۆ ئەوە هاوڵاتیان لەو دۆخە ئاڵۆزو ناهەمووارە ڕزگاریان بێت.
درێژەی بابەت
بهروار: 09/02/2016
655 جار خوێندراوهتهوه
|