په‌یكه‌ری ئەردۆغان و ئەبوبەکر بەغدادی له ئه‌ڵمانیا
له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی شاری دوسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیا بۆ كه‌رنه‌ڤاڵ، یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه كه بڕیاربوو نمایشبكرێت، له لایه‌ن میدیا توركییه‌كانه‌وه به سوكایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مه‌مدرا و كۆنسوڵی توركیا له‌و شاره، داوای لابردنی كرد.
به گوێره‌ی پێگه‌ی WZ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،8ی شوبات، له ئه‌ڵمانیا به (Rosenmontag) ناسراوه و یه‌كێكه له‌و رۆژانه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له میانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ش، په‌یكه‌رێكی ئه‌ردۆغان بووه جێی سه‌رنجی میدیاكان.
په‌یكه‌ره‌كه ئه‌ردۆغان پیشان ده‌دات كه به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ری چه‌كدارێكی داعش دانیشتووه و هه‌ر یه‌كه‌یان په‌رداخێكیان به ده‌سته‌وه كه خوێنی كوردیان تێدایه، په‌یكه‌ره‌كه ئه‌ردۆغان به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات.
(سولی گوره‌ل)، كۆنسوڵی توركیا له شاری دوسڵدۆرف، سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی كرد و داوای لێ‌كردن ئه‌و په‌یكه‌ره ده‌ستبه‌جێ لاببریت.
ژماره‌یه‌كیش له میدیاكانی توركیا ئه‌م په‌یكه‌ره‌یان به سوكایه‌تی و نه‌شیاو له قه‌ڵه‌مدا و به توندی ئیدانه‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌یان كرد.
له ئه‌ڵمانییه‌وه: ماردین عوزێری
خەندان
به‌روار: 08/02/2016
913 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|