جگە لە پارتی چوار فراکسیۆنەکە داوای هێنانه‌وه‌ی پاره براوه‌كان ده‌كه‌ن
چوار فراكسیۆنی كوردستانی لە په‌رله‌مانی عێراق داوا له ده‌سه‌ڵات و مه‌رجه‌عی ئاینی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق پێكبهێنن بۆ به‌دواداچونی پاره براوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه و ئاشكراكردنی ژماره حسابی و سامانی به‌رپرسان و خێزانه سیاسییه جێبه‌جێكاره‌كان له هه‌ردو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم له ساڵی (2003)ه‌وه تاكو ئه‌مرۆ.
فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی عێراق جگه‌له فراكسیۆنی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی و داواكاری هاوڵاتیان بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره براوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوایان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری و مه‌رجه‌عی ئاینی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه هاوپهیمانێتییەكی نوێ بۆ روبەڕوبونهوهی گه‌نده‌ڵی له عێراق پێكبهێنن، كه بەپێی میكانیزمێك به‌دواداچون بكات بۆ پاره براوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه و ئاشكراكردنی ژماره حسابی و ره‌سیدی به‌رپرسان و خێزانه سیاسییه جێبه‌جێكاره‌كان له هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2003)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
داواش دەکەن هه‌رجۆره خانوبه‌ره و كۆمپانیا و سامانێكی به‌رپرسانی عێراق و خزمان و كه‌سه نزیكه‌كانیان له ده‌ره‌وه هەیە ئاشكرا بكرێت له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌وه تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی .
داواشیانکردوە؛ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق و هیزه نیشتیمانییه‌كان به‌زوترین كات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سوره له پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، پێویسته هه‌نگاوی كرداری بنێت له‌وباره‌یه‌وه و له پێناو گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌ڵكی عێراقی كه له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه براوه.
ئه‌و چوار فراكسیۆنه دا‌واشیان له حكومه‌تی ناوه‌ند كردوه به‌زوترین كات به‌ره‌سمی داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكات بۆ ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م پاره براوه‌كانی عێراق و كاركردن بۆ گێرانه‌وه‌یان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران .
سبەی
بهروار: 08/02/2016
624 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|