خنکانی 33 كۆچەری تر لە ئیجەدا
دوو بەلەمی دیكەی كۆچەران لە دەریای ئیجەدا نقوم بوون، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە هەردوو بەلەمەكەدا 33 كۆچەر خنكاون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بەلەمێك كە ژمارەیەك كۆچەری لە شارۆچكەی ئیدرەمیتەوە بەرەو دوورگەیەكی یۆنان دەگواستەوە نقومبووەو، لەئەنجامدا 22 كۆچبەر خنكان.

جگە لەو بەلەمە بەلەمێكی دیكەش لە كەنارەكانی دیكیلی لە شاری ئیزمیر نقومبووە، لە ئەنجامدا 11 كۆچبەر خنكاون و تیمەكانی فریاكەوتنی توركیاش توانیویانە سێ كۆچەر رزگار بكەن.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكرد، تا ئێستا ناسنامەی  ئەو كۆچەرانە نە زانراوە كە  خەڵكی چی وڵاتێكن. بە گوێرەی ئامارێكی رێكخراوی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقیش لەماوەی چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە 350 هاوڵاتی باشوری كوردستان لە دەریای ئیجە خنكاون. 
خەڵک
به‌روار:  08/02/2016
989   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   956
کۆی سه‌ردان:   29263841